
هێزەکانی هەسەدە
ئاڤا نیوز
گرووپە چەکدارەکانی سەر بە حکومەتی سووریا لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشیان کردە سەر دوو خاڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە" لە شارۆچکەی دێر حافر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا سێ شەڕڤانی هەسەدە بریندار بوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوو ڕۆژ لەمەوبەر بە هەمان شێوە شەڕ و پێکدادان لەنێوان گرووپەکانی سەر بە حکومەتی سووریا و هەسەدە دروستبوو، ئەوکات هەسەدە ڕایگەیاندبوو گرووپەکانی سەر بە حکومەتی سووریا بۆردوومانی ناوچەیەکی پارێزگای حەلەبیان کردووە و هەشت کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەگوێرەی ڕوانگەی سووری، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە چەکدارانی سەر حکومەتی کاتیی سووریا لەڕێگەی دوو هێرشی یەک بەدوای یەک لەڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیان کردە سەر دوو خاڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لە شارۆچکەی دێر حافر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب. بەهۆیەوە سێ شەڕڤانی سەر بە هێزەکانی سووریای دیموکرات بریندار بوون.
لەلایەکی دیکەوە: چەکدارانی حکومەتی سووریا دوای نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە، گوندی زوبەیدەیان لە دێر حافر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، بە چەکی قورس تۆپباران کرد، بە هۆیەوە چوار منداڵ برینداربوون.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
12 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
14 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی عێراق وردەکاری پرۆسەی دەنگدانی هێزە ئەمنییەکان دەخاتەڕوو
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن: شەش گرووپی چەکداری بەشداری لە حکومەتی داهاتووی عێراق ناکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە






