ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری دانەمەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵای سنووری دهۆک دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا بەدواداچوون بۆ هۆکاری دانەمەزراندنی هەڵگرانی بڕوانامەی باڵای سنووری دهۆک دەکات

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز



ژمارەیەک هەڵگڕی بڕوانامەی باڵا و دەرچووانی بەشی پزیشکی لە سنووری دهۆک و زاخۆ لەڕێگەی ئاڤاوە داوای بەدواداچوون بۆ کێشەکانیان دەکەن، بەو پێیەی تاوەکو ئێستا هیچ هەلێکی کاریان بۆ نەڕەخسێنراوە تەنانەت بەگرێبەستیش دانەنراون، وەزارەتی خوێندنی باڵا لەوبارەیەوە دەڵێت، بەدوای میکانزمێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە دەگەڕێن.

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 14-09-2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی گشتاندنێکی ئاراستەی سەرجەم زانکۆکانی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ ئەوەی ناوی سێ یەکەم، دەرچووانی بەشی پزیشکی و هەڵگرانی بڕوانامەی باڵایان بۆ ڕەوانە بکەن، کە دەرچووانی 2017-2018 تاوەکو 2024-2025 دەگرێتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: جگە لەوەی هەڵگڕانی بڕوانامەی باڵا هەلی کاریان بۆ نەڕەخساوە، تەنانەت دەرچووانی بەشی پزیشکی ساڵانی 2015-2016، 2016-2017 ـش داوای ناویان نەکراوە و دانەمەزراون.

 

لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە ئاڤای گوت، "سەبارەت بە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان نووسراوێکمان ئاراستەی وەزارەتی تەندروستی کردووە، بۆ ئەوەی ڕوونکردنەوە سەبارەت بە دەرچووانی ئەو دوو ساڵە بنێرن."

 

گوتیشی، "سەبارەت بە هەڵگرانی بڕوانامەی باڵا، ئەوانە لە دەرەوەی وڵات تەواویان کردووە و گشتاندنی ئێمە بۆ ئەوانەی ناوخۆیە، بەڵام بڕیارە وەزارەتی خوێندنی باڵا بەگوێرەی میکانزمێک ئەو پرسەش یەکلایی بکاتەوە."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ