
ژمارەیەک هاووڵاتی لە بەردەم ستاربەکس ئاڵای فەلەستینیان بەرزکردووەتەوە
ئاڤا نیوز
زنجیرە قاوەخانەکانی ستاربەکس سەدان لق خۆی لە ئەمریکا و کەنەدا و ئەوروپا دادەخات.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی بایکۆتی لاینەگرانی فەڵەستین و ڕەخنەگرانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، فرۆشی ستاربەکس، کە لە شەڕی غەززەدا پشتیوانیی لە ئیسرائیل دەکات، کەمیکردووە و بەهۆیەوە ناچار بووە سەدان لقی دابخات و نزیکە 900 کارمەندیش دەربکات.
زانیاریی زیاتر: ستاربەکس ژمارەی ئەو لقانەی ئاشکرا نەکردووە کە داخراون، بەڵام بە گوێرەی توێژینەوەکان لە چارەکی چوارەمی ساڵی داراییدا تەنیا لە باکووری ئەمریکا نزیکەی 500 لقی داخستوون.
ئەمەش بزانە: چاوەڕێ دەکرێت بەسەدان لقی دیکەی ستاربەکس لە بەریتانیا، نەمسا و سویسرا دابخرێن.
لەلایەکی دیکەوە: تەنیا لە یەک ڕۆژدا نرخی پشکەکانی ستاربەکس بە ڕێژەی 1% دابەزیوە.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: پێشتریش هەموو لقەکانی کەی ئێف سی لە تورکیا، کە ژمارەیان 537 لق بوون، بە هۆی بایکۆتی کڕیارانەوە داخران.
باکگراوند: بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە کە زیاتر لە 65 هەزار کەس کوژراون، لەسەر ئاستی جیهان بایکۆتی کۆمپانیا و بەرهەمە ئیسرائیلییەکان دەکرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





