هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی دۆلار و دیناری ساختە لە بازاڕەكانی كوردستان دەدرێت
- هەواڵ
- 26 ئەیلوول

ساغکردنەوەی دراوی ساختە
ئاڤا نیوز
ئاسایشی ڕاپەڕین ڕایدەگەیێنێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک هاونیشتمانی سکاڵایان تۆمارکردووە کە پارەی ساختەیان بەدەست گەیشتووە، ئەندامێكی ئەنجوومەنی بازاڕی دۆلارفرۆشانی هەولێریش دەڵێت: ڕۆژانە دۆلاری ساختە هەیە، بەڵام ئەوانەی بەڕێژەیەکی زۆر دۆلاری ساختەیان لایە، نایەن بۆ بازاڕی دۆلارفرۆشان، بەڵکو لە بەنزیخانە و مارکێتەکان ساغی دەکەنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی پێنجشەممە 25ـی ئەیلوول، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕاپەڕین، لە ڕاگەیێنراوێكدا هاونیشتمانیان و پیشەوەران و كاسبكاران ئاگادار دەکاتەوە لەوەی كە تەنیا لەم هەفتەیەدا، سكاڵای دوو حاڵەتی وەرگرتنی 25 هەزار دیناریی ساختەیان بەدەست گەیشتووە.
ئاسایشی ڕاپەڕین داوا لە هاونیشتمانیان دەکات، بە وریاییەوە مامەڵەکانیان بکەن و لەهەبوونی گومان لەهەر کەسێک کە ئەم پارە ساختەیە بڵاو دەکەنەوە، بەزووترین کات ئاسایشی ناوچەکەیان ئاگاداربکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد ئیبراهیم، ئەنجومەنی بازاڕی دۆلارفرۆشانی ڕانیە بە ئاڤا میدیای وت، ئەو پارە ساختەیەی دێتە ناو بازاڕی دۆلارفرۆشانی ڕانیە، زیاتر پارە عێراقییە و نازانین لە کوێوەوە دێت. ڕۆژی وا هەیە لە 25 ملیۆن دینار پێنج دانە لە 50 هەزار و 10 هەزاری دەدۆزرێتەوە. ئەو کەسەی دەیهێنێت خۆی پارەکە ساختە ناکات بەڵکو ئەویش وەریگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە: غازی جەعفەر، ئەندامی ئەنجومەنی بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر بە ئاڤا میدیای وت، هەبوونی دۆلار و دیناری ساختە بەردەوام هەبووە و ئێستاش هەیە، بەڵام لەبەرئەوەی لە بازاڕی دۆلارەکەی هەولێر و شارەکانی تریش ئامێری پێشکەوتوو هەیە، هاوکات ئەزموونی ئەوانەی لەم بوارە کاردەکەن ڕۆڵی هەیە لەوەی بە ئاسانی دەربکەوێت کامە دۆلار و دینار ساختەیە. لەگەڵ ئەوەشدا لە بازاڕی دۆلار ئاسایشێکی بەهێز هەیە و ئەوانەی دۆلاری ساختەیان لایە ناوێرن ڕوو لە بازاڕی دۆلار بکەن. بەڵکو زیاتر ئەو کەسانە لە مارکێت و بەنزیخانەکان ساغی دەکەنەوە.
غازی جەعفەر دەشڵێت: ڕۆژانە 100 دۆلاری و 50 دۆلاری ساختە دەبینرێت، بەڵام لە چەند شەدەیەک دۆلار تەنیا دانەیەکی تێدایە و ئەویش ئەو کەسەی هێناویەتی نایزانێ. هاوکات پارەی عێراقی ساختەش هەیە لە جۆری 10 هەزار و 25 هەزاری و 50 هەزاری.
پەیوەست بەم بابەتە: نووسینگەكانی نەهێشتنی تاوانی ساختەكاری لە شارەكانی هەرێمی كوردستان، بەردەوام هەڵمەتی هۆشیاركردنەوە بە هاونیشتمانیان دەدەن كە لەكاتی مامەڵەكردن چاوكراوە بن، لەو چوارچێوەیەشدا بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری، خولی پراكتیكی و هۆشیاری بۆ خەزنەدارانی بانكەكان دەكەنەوە، هاوكات پلان هەیە خولی هۆشیاری بۆ فەرمانگە، نووسینگە و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بكرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






