کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت: هەموو ئامادەکارییەک کراوە و سبەی نەوت هەناردە دەکەین
- بزنس
- 26 ئەیلوول

یەکێک کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت
ئاڤا نیوز
سەرچاوەیەک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان جەخت لە ناوەڕۆکی لێدوانی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکاتەوە و دەڵێت، سبەی نەوت هەناردە دەکەین.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی پێنجشەممە 25-9-2025 بەفەرمی ڕێککەوتنی سێقۆڵی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت، لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ کرا.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەموو ئامادەکارییەکان تەواو کراون و کاتژمێر شەشی سەرلەبەیانیی سبەی شەممە 26-9-2025 دەست بە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەین.
زانیاریی زیاتر: نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای بۆریی نەوتی هەرێم - جەیهان، جارێکی دیکە دەگاتەوە بازاڕی جیهانیی و لە لایەن کۆمپانیای سۆمۆوە بەبازاڕ بکرێت و داهاتەکەی دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی فیدڕاڵیی، سەرەڕای پێدانی مانگانەی بەشی گەنجینەی فیدڕاڵیی لە داهاتە نانەوتییەکانی هەرێم، بەمەش هەرێمی کوردستان بەشدار دەبێت لە زیادکردنی داهاتی گەنجینەی فیدڕاڵیی عێراق و جارێکی دیکە لە بوودجەی گشتی عێراقەوە تەرخان دەکرێتەوە بۆ دابینکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێمی کوردستان".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






