
دیمەنی کارمەندێک لەکاتی کارکردن لە کێڵگەیەکی نەوت
ئاڤا نیوز
حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق، وردەکاریی ڕێککەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان ئاشکرا کرد.
چیرۆکی سەرەکی: دوای ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، حکومەتی فیدراڵی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت لەسەر دووبارە هەناردەکردنەوەی نەوتی کێڵگەکانی کوردستان لە ڕێگەی تورکیاوە ڕێککەوتن، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ڕێککەوتنەکەی ڕاگەیاند و بە ڕێککەوتنێکی مێژوویی وەسفی کرد.
لێدوانی فەرمی: حەییان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند: بۆ یەکەمجار دوای زیاتر لە 20 ساڵ، نەوتی بەرهەمهێنراو لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت بە حکومەتی فیدراڵی بۆ هەناردەکردن.
حەییان عەبدولغەنی ئەمانەشی وت:
٠ بۆ یەکەمجار دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە ڕاگرتنی، بۆری نەوتی عێراق - تورکیا دووبارە کارا دەکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی کوردستان دەست پێدەکاتەوە.
٠ ڕۆژانە نزیکەی 180 بۆ 190 هەزار بەرمیل نەوت بە مەبەستی هەناردەکردن دەدرێت بە کۆمپانیای سۆمۆ.
٠ وەزارەتی نەوتی عێراق بەرپرسیارێتی شایستە داراییەکانی تایبەت بە بەرهەمهێنان، بەپێی هەموارکردنەوەی یاسای بودجە، لەبڕی وەزارەتی دارایی دەگرێتە ئەستۆ.
٠ هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بەندەرەکانی بەسرە دەگاتە 3.4 ملیۆن بەرمیل و ئەم بڕە نوێیەش لەڕێی بەندەری جەیهانی تورکییەوە زیاد دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش





