میدیای ئیسرائیل: حەماس بەشێوەیەکی سەرەتایی ڕەزامەندی لەسەر ئاگربەست دەربڕی

شەیری بکە لە:
میدیای ئیسرائیل: حەماس بەشێوەیەکی سەرەتایی ڕەزامەندی لەسەر ئاگربەست دەربڕی

دیمەنی چەند چەکدارێکی حەماس. وێنە؛ AFP

ئاڤا نیوز

سەرچاوە ئاگادارەکان بۆ ڕۆژنامەی "هارێتسی" ئیسرائیلی پشتڕاستیان کردەوەتەوە کە بزووتنەوەی مقاوەمەی ئیسلامی (حەماس) بە شێوەیەکی سەرەتایی ڕەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ڕێککەوتنی ئاگربەست لە غەززە کە لەلایەن ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکاوە پاڵپشتی دەکرێت، لە بەرامبەردا حەماس ڕەتیکردەوە کە پێشنیازی ئاگربەستی پێگەیشتبێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئیدارەی ترەمپ پلانی ئاشتی لە 21 خاڵدا بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غەززە و ئازادکردنی هەموو بارمتە ئیسرائیلییەکان ئامادەکردووە. ئەمەش لە بەرامبەر کشانەوەی وردە وردەی سەربازیی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و ئازادکردنی سەدان زیندانی فەڵەستینی کە بەشێکیان سزای هەتای هەتاییان بەسەردا سەپێنراوە.

زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیاری ئەو ڕۆژنامە ئیسرائیلییە، قەتەر ڕۆڵی هەبووە لە ڕازیکردنی حەماس بەو ڕێککەوتنە، هاوکات ترەمپ بەنیازە ڕۆژی دووشەممە لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کۆببێتەوە بۆ وەرگرتنی ڕەزامەندی لەسەر پلانەکە.

لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، بە ئاژانسی "ڕۆیتەرزی" ڕاگەیاند، "هێشتا هیچ پلانێک نەگەیشتووەتە دەستی حەماس"

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: چاوەڕوان دەکرێت لە بەرامبەر ئەو پلانە، کاربەدەستانی قەتەر کە ماوەیەکی زۆرە سەرقاڵی نێوەندگیرین. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نووسراوێکی فەرمی پێشکەش بکەن کە واژۆی حەماسی لەسەرە بۆ قبوڵکردنی ئەو ڕێککەوتنە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ