سەرۆک بارزانی: دەنگی کوردستان ڕێگایەکی سەردەمیانە بوو بۆ گەیاندنی دەنگی مەزڵوومیەتی کورد
- هەواڵ
- 27 ئەیلوول

سەرۆک بارزانی و لۆگۆی ئێزگەی دەنگی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
لە یادی 61 ساڵەی دامەزراندنی ڕادیۆی دەنگی کوردستان، سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ بەڕێوەبەر و کارمەندانی ڕادیۆکە نارد و دەڵێت: دامەزراندنی ئەو ئێزگەیە لەو سەردەمە ڕێگایەکی سەردەمیانە بوو بۆ گەیاندنی دەنگی مەزڵوومیەتی کورد و دۆزە ڕەواکەی بە ڕای گشتیی عێراق و ناوچەکە و جیهان.
پەیامی فەرمی: لە پەیامێکدا، سەرۆک مەسعود بارزانی جگە لە پیرۆزبایی بۆ بەڕێوەبەر و ستافی ئێزگەکە دەشڵێت: دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان لەو ڕۆژگارە سەخت و پڕ شانازییەدا، هەنگاوێکی گرنگ بوو لە گەیاندنی دەنگی شۆڕش و هەواڵەکانی نەبەردیی و داستانەکانی پێشمەرگە بە خەڵکی خۆڕاگری سەرانسەری کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی دەڵێت: سوپاسی هەموو ئەو خەباتگێڕ و تێکۆشەرانە دەکەم کە ڕۆڵیان لە بەردەوامی و زیندووهێشتنەوەی دەنگی دلێری ئێزگەی دەنگی کوردستاندا هەبووە. داواتان لێدەکەم بەردەوام بن لە کارکردنی میدیایی ڕاستگۆ و سەنگین و دەستگرتن بە بەها نەتەوەیی و نیشتیمانی و مرۆڤایەتییەکان و بەردەوامی بەو نەهجە ئازاد و شۆڕشگێڕانە و دیموکراسیە بدەن کە ئەو ئێزگەیەی لە پێناودا دامەزراوە.
باکگراوند: ئێزگەی دەنگی کوردستان، سەرەتا بەناوی (دەنگی کوردستانی عێراق) وەک زمانحاڵی شۆڕشی ئەیلول ڕۆژی 1963-09-28 لە ئەشکەوتی گردەڕەش پەخشی دەستپێکرد. ڕۆژانە یەک کاتژمێر و نیو پەخشی بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی هەبوو. دواتر پەخشی فراوان کرا و بوو بە هاندانێکی گرنگ بۆ پاڵپشتی پێشمەرگە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






