ئاڤا نیوز
بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە. هاوکات، لە مانگی 10دا بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ دەستپێدەکات.
لێدوانی فەرمی: شێخ دارا، پێشکەشکاری کەشوهەوای ئاڤا میدیا ڕایگەیاند، بەهۆی نزیکبوونەوەی کاریگەریی شەپۆلی دەریای سوور، هەروەها کاریگەریی شەپۆلی جەمسەری باکوور، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، پێشبینیش دەکرێت لە مانگی 10دا بارانبارین بەشێوەی پچڕ پچڕ دەستپێبکات، بە تایبەت لە 15ـی مانگی 10 بەدواوە.
شێخ دارا دەشڵیت، ئەمڕۆ بەهۆی ئاراستەی باوە شەپۆلێکی خۆڵبارین بە ئاراستەی ناوەڕاست و باشووری عێراق دروست بووە، هەروەها لە هەرێمی کوردستانیش بەشێوەی پاودەر دروست بووە کە مەودای بینین دوو تا هەشت کیلۆمەتر دەبێت، بەڵام لە بەشەکانی دیکەی عێراق بەهۆی چڕی خۆڵبارینەکەوە، مەودای بینین 500 تا هەزار مەترە.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: شێخ دارا دەڵێت، بەپێی پێشبینییەکان بۆ ساڵی 2026 تا ساڵی 2028 بارانێکی زۆر دەبارێت، هەروەها لە ساڵی 2030 تا ساڵی 2050 ئەگەر هەیە ڕێژەیەکی هێندە زۆر بەفر ببارێت، لەوانەیە چەرخی بەستەلۆکی کۆن بێتەوە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
ئەوە پێویستە بیزانت: پلەکانی گەرمای شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:
- هەولێر: بەرزترین 34 و نزمترین 25 پلە
- سلێمانی: بەرزترین 31 و نزمترین 22 پلە
- کەرکووک: بەرزترین 36 و نزمترین 23 پلە
- دهۆک: بەرزترین 28 و نزمترین 15 پلە
- هەڵەبجە: بەرزترین 32 و نزمترین 21 پلە
- زاخۆ: بەرزترین 32 و نزمترین 18 پلە
- سۆران: بەرزترین 30 و نزمترین 14 پلە
- ڕاپەڕین: بەرزترین 32 و نزمترین 19 پلە
- گەرمیان: بەرزترین 37 و نزمترین 21 پلە
- حاجی ئۆمەران: بەرزترین 22 و نزمترین 8 پلە
- ئاکرێ: بەرزترین 31 و نزمترین 20 پلە
- پێنجوێن: بەرزترین 28 و نزمترین 15 پلە
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






