
ژمارەیەک خوێندکار لەبەردەم زانکۆی سلێمانی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ زیاتر لە 57 هەزار دەرچووی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن فۆرمی داواکاریی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان پێشکەش بکەن، وەزارەتی خوێندنی باڵاش دووپاتی دەکاتەوە هەلی خوێندن لە زانکۆ حکومییەکان بۆ هەموویان ڕەخسێنراوە.
وێنە گەورەکە: 23ـی ئەم مانگە سیستمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12ی ئامادەی کارا کرا و تاوەکو 30ی ئەم مانگە بە کارای دەمێنێتەوە، لەماوەی ئەم هەشت ڕۆژەدا دەرچووان دەتوانن فۆرمی داوکاری ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگاکان پڕبکەنەوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە ئاڤا میدیای گوت: ئەمساڵ هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو هیچ قوتابییەکی پۆلی 12ی ئامادەیی لە دەرەوەی پلانی وەرگرتن نامێنێتەوە و ئەوەی داواکاری پێشکەش بکات، بەپێی کۆنمرە و داواکاری خۆی لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەردەگیرێت و دەرفەتی خوێندن بۆ هەموو خەڵکێک دەڕەخسێنرێت.
زانیاریی زیاتر: بۆ ئەمساڵ 57 هەزار 980 دەرچووی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە یەک کاتدا داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن، بەمجۆرەی خوارەوە:
بەشی زانستی: 42 هەزار و 257 دەرچوو
بەشی وێژەیی: 13 هەزار و 826 دەرچوو
بەشەکانی پیشەیی: هەزار و 327 دەرچوو
قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان: 570 دەرچوو
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی داواکارى بۆ 680 بەش لە هەرسێ جۆر خوێندنى زانکۆلاین و پارالێل و ئێواران لە 16زانکۆى حکومى لە هەرێمى کوردستان پێشکەش دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






