
پڕۆژەی گەشتیاری چاڤی لاند
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووری وادەی فرۆشتنی موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی دیاری کرد و ڕایدەگەیەنێت: هەرکەسێک ئارەزووی کڕینی ئەو موڵکانەی هەیە بەشداری زیادکردنی ئاشکرا بکات.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی هەردوو کۆمپانیای نالیا و چاڤی قەرزێکی زۆری بەناوی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبوو، بڕی قەرزەکان گەیشتووە نزیکەی 92 ملیار دینار، لەسەر سکاڵای وەزارەتی دارایی، دادگا بڕیاری دا دەست بەسەر سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی لاند و نالیا بگیرێت و لە زیاد کردنی ئاشکرا ئەو موڵکانە بفرۆشرێن و قەرزەکانی پێبدرێنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 5-10-2025 پڕۆسەی فرۆشتنی "زیادکردنی ئاشکرای موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری - هاوپشکی تایبەت" لەبەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.
زانیاری زیاتر: ژمارەی موڵکەکان 60 موڵکە و بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزەکانی بانکەکانی سەر وەزارەتی دارایی کە بڕەکەی 91 ملیار و 760 ملیۆن و 660 هەزار و 350 دینارە، موڵکەکان بە یەک پاکێج دەفرۆشرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندووە، هەر کەس و لایەنێک دەیەوێت بەشداری لە پڕۆسەی زیادکردنەکی ئاشکرای کڕینی ئەو موڵکانە بکات، دەتوانێت سەردانی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی دووەمی سلێمانی بکات بەمەبەستی دەستخستنی زانیاری و ئەنجامدانی ڕێکارە کارگێڕی و یاساییەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






