بۆ دروستکردنی ڕێبەری سەلامەتی لە چوار ساڵدا 15 هەزار لاپەڕە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی
- هەواڵ
- 28 ئەیلوول

د. سامی جەلال، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان میوانی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئاڤا بوو
ئاڤا نیوز
بە سپۆنسەری سەرەکی ئاڤا میدیا، وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم ڕێبەری سەلامەتی لە حەوت بەرگ بڵاوکردەوە. ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: ئەم ڕێبەرە لەماوەی چوار ساڵدا جێبەجێ کراوە و 15 هەزار لاپەڕەمان لە زمانە بیانییەکان وەرگێڕایە سەر زمانی کوردی.
وێنە گەورەکە: بڵاوکردنەوەی یەکەم ڕێبەری سەلامەتی بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی کوردستان لە هەولێر بەڕێوەچوو. ئەم ڕێبەرە دەبێتە بنەمایەک بۆ بەرزکردنەوەی ڕادەی سەلامەتی لە سیستمی بەرگری شارستانی.
لێدوانی فەرمی: د. سامی جەلال، ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان میوانی گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆی ئاڤا بوو وتی، سوپاسێکی تایبەت بۆ ئاڤا تیڤی کە زیاتر لە 10 ڕۆژە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆیە و سپۆنسەری ئەم مەراسیمەی کرد. هاوکات ئەو فیلمە دیکۆمێنتاریەی لە مەراسیمەکە نمایش کرا، ئاڤا بە بەرزترین توانا و کوالێتی بۆیان بەرهەمهێناین.
د. سامی جەلال لەبارەی ڕێبەری سەلامەتی ئەمانەشی وت:
- وەزارەتی ناوخۆ لە مانگی یەکی ساڵی 2021 فەرمانێکی دەرکرد بۆ پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵا بەمەبەستی داڕشتنی ڕێبەری سەلامەتی.
- ئێمە لەنێوان سێ پێوەری ئەمریکی و بەریتانی و ئەروپی پێوەرێکی تایبەت بەخۆمان داڕشتووە.
- لە ماوەی چوار ساڵدا 15 هەزار لاپەڕەمان وەرگێڕایە سەر زمانی ئینگلیزی. ئەو پێوەرانەی قابیلی جێبەجێکردنن وەرمانگرت و لە هیچ پێوەرێک دەرنەچووین.
- شەش ڕێبەر بۆ هاونیشتمانیان و پڕۆژەکانە و بەرگی گواستنەوەی ماددە مەترسییدارەکان بۆ پیاوانی بەرگری شارشتانییە.
- بۆ زەنگی ئاگادار کردنەوە سوودمان لە پێوەری ئەمریکی وەرگرتووە.
- بۆ سیستمی سەرخەر سوودمان لە ستانداردی ئەوروپی وەرگرت.
- لە ساڵی 1992 تا ئەو ساڵانە هیچ ستاندارێکمان نەبووە. لە ڕابردوو کە باڵەخانەیەک دروست دەکرا هیچ ستاندارێکمان نەبوو ئێستا ئەو ستاندارە دانراوە.
- لە کوردستان تانکەر ئاگری گرتووە نەزانراوە چی تێدابووە، لەمەوبەدوا لە ڕێگای کۆدێکەوە کە لەسەر پلێتێکی پرتەقاڵی لەسەر تانکەرەکە دادەنرێت دەزانرێت ئەو تانکەرە چی تێدایە.
- ئەم ڕێبەرە دەبێتە ئەپڵیکەیشن و لەسەر تابلێتێک لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەک دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






