ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی: ئامادەکاری تەواومان بۆ هەڵبژاردن کردووە

شەیری بکە لە:
ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی: ئامادەکاری تەواومان بۆ هەڵبژاردن کردووە

کۆبوونەوەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان. وێنە؛ ئەرشیف

ئاڤا نیوز

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە، پرسی هەڵبژاردن تاوتوێ کراوە. ڕاگەیێنراوی کۆبوونەوەکە دەڵێت، "ژیان و گوزەران و ئارامی هاووڵاتیان کاری لە پێشینەی حیزبەکەمانە."

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-09-28، بەسەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەکەدا، بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند، ژیان و گوزەران و ئارامی بۆ هاووڵاتییان، کاری لە پێشینەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن.

هاوتەریب دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، پرسە هەنووکەییەکان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە پرسە سەرەکییەکانی كۆبوونەوەكە بوون.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا، باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کرا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئامادەکاریی تەواوی بۆ هەڵبژاردنەکە کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ