وەزیری شارەوانی: کابینەی نۆیەم هەندێک کێشەی هەشتی حەسارۆکی چارەسەر کردووە
- کوردستان
- 2024-04-03

ساسان عەونی، وەزیری وەزیری شارەوانیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
هەرچەندە زەوییەکانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک پێشتر دابەشکرابوون و خزمەتگوزاریشیان بۆ نەبرابوو، بەڵام وەزیری شارەوانی دەڵێت، لەم کابینەیە چەندین پرۆژەیان لە گەڕەکەکە جێبەجێ کردووە.
وێنە گەورەکە: زیاتر لە 15 ساڵە نزیکەی 16 هەزار پارچە زەوی لە گەڕەکەکە دابەشکراون، سەرەڕای ئەوەی پێشتر خزمەتگوزارییان بۆ دابین نەکرابوو، بەڵام لەم کابینەیەدا توانرا هەندێک خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکە دابین بکرێت.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری وەزیری شارەوانیی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاڤا نیوز ڕایگەیاند: “سەرەڕای ئەوەی گەڕەکەکە هیچ ئاوەدانییەکی نییە، بەڵام بە بڕیاری سەرۆکوەزیران بارزانی چەندین پرۆژەی خزمەتگوزاریمان بۆ جێبەجێ کردووە”.
ئەوەش بزانە: هەرچەندە حکومەت کێشەی “سیولەی” هەبووە، بەڵام بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکەکە دابین بکرێت، وەزارەتی شارەوانی بەشێک لە زەوییەکانی وەزارەتی فرۆشتووە و بەو پارەیە پڕۆژەی جێبەجێ کردووە.
زانیاریی زیاتر: سەرەڕای بڕیاری تاپۆکردنی زەوییەکان، ئێستا ئەم پرۆژانە لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک جێبەجێکراون:
- شەقامی 60 مەتری.
- شەقامە نێوخۆییەکانی زۆنی ئەی.
- ئاوەڕۆیێکی سندووقی و ئاوەڕۆیێکی لوولەیی گەورە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
16 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
17 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت





