ڕاوێژکارێک: عێراق بە پشتبەستن بە وزەی پاک ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوتی بۆ دەگەڕێتەوە
- ژینگە
- 29 ئەیلوول

بەکارهێنانی سیستمی سۆلار پانێڵ لە عێراق
ئاڤا نیوز
عێراق پلانی هەیە بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی نەوت لە ناوخۆدا زیاتر پشت بە وزەی پاک ببەستێت و بەمەش دەتوانێت ئەو بڕەی دەمێنێتەوە هەناردەی بکات.
بۆچی گرنگە؟: بە پەنابردنە بەر وزەی پاک، عێراق دەتوانێت ئەم بڕە نەوتە هەناردە بکات کە بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پێداویستی ناوخۆ بەکاری بهێنێت، بەمەش داهاتێکی زۆر بۆ عێراق دەگەڕێنێتەوە و باری ئابووری وڵات باشتر دەکات.
لێدوانی فەرمی: عەبدولباقی خەلەف، ڕاوێژکاری وەزارەتی نەوت بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، عێراق ڕۆژانە نزیکەی 250 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و پێداویستی ناوخۆ بەکاردەهێنێت. هێنانی وزەی نوێبووەوە، هەنگاوێکی گرنگە. بەڵام ئەمە بە واتای ئەوە نایەت عێراق بە تەواوی واز لە نەوت و گاز بهێنێت. بەڵکو وزەی نوێبووەوە وەک یارمەتیدەرێکە بۆ وزەی ئێستا، نەک شوێنگرەوەی تەواو. عێراق هێشتا پشت بە نەوت دەبەستێت بۆ سەرچاوەی سەرەکی داهاتی وڵات.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە هەوڵەکانی وەزارەتی نەوت، خەلەف ڕایگەیاند، وەزارەتی نەوت هەوڵی داوە پڕۆژەکانی پاڵاوتنی نەوت زیاد بکات بۆ ئەوەی کەمتر پێویستیان بە هاوردەکردنی بەنزین و زەیتی غاز بێت. ئێستا عێراق زۆربەی پێداویستییەکانی خۆی بۆ ئەم بەرهەمانە دابین دەکات.
لەهەمان کاتدا: وەزارەت خەریکی پڕۆژەی نوێیە بۆ بەرهەمهێنانی بەنزینی کوالێتی بەرزتر، کە ئەمەش هاووڵاتیان سوودی لێ وەردەگرن و پێویستی بە هاوردەکردن کەم دەکاتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






