ئاڤا نیوز
هەرێمی کوردستان بەرەو چارەسەری یەکجاری گرفتی کەمئاوی هەنگاو دەنێت، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین پڕۆژەی گەورە و کاریگەری بۆ ئەو مەبەستە دروستکراون و لە جێبەجێکردن دان.
وێنە گەورەکە: یەکێک لە کێشە بنەڕەتییەکانی دانیشتووانی شارەکانی کوردستان، کێشەی کەمئاوی بوو، هاوینان خەڵک لەبەر نەبوونی ئاو ناڕەزایەتییان دەردەبڕی، ناچار بە تەنکەر ئاویان دەکڕی، بەڵام سەرەڕای ئەو قەیرانانەی کە درووست کرابوون، هەروەها گەمارۆی نەناردنی مووچە و بودجە لەلایەن بەغداوە، مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی کوردستان، زۆر بە جددی کاری لەسەر ئەم سێکتەرە کرد، کۆمەڵێک پڕۆژەی گرنگ و ستراتیژی ئاوی جێبەجێ کرد.
لێدوانی فەرمی: ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەم چەند ساڵەی دوایی ساڵانی زێڕینی درووستکردنی پرۆژەکانی ئاو بووە، لەماوەی چەند ساڵدا گرفتی کەمئاوی لە چەند شار و شارۆچکەی هەرێمی کوردستان چارەسەر کراوە، وەکو ئەوەی هاوینی ئەمساڵ لە هەولێر جێبەجێکرا و تاوەکو 30 ساڵی ئایندە ئەو کێشەیە ناهێڵێت.
زانیاریی زیاتر: هەر لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، پڕۆژەیەکی گەورە و گرنگی ئاویش بۆ شاری سلێمانی دروست دەکرێت، هاوکات دەستبەجێبەجێکردنی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە - چەمچەماڵ کراوە و پێشبینی دەکرێت لەماوەی 10 مانگی داهاتوو تەواو بکرێت، هەروەها پڕۆژەی ئاوی قوشتەپەش هەر ئەمساڵ تەواو دەکرێت.
پڕۆژەیەکی دیکەش کە لە خەبات جێبەجێکراوە, 400 هەزار هاووڵاتیی سوودمەند دەبن. هاوکات چەند پڕۆژەیەکی دیکەش جێبەجێ دەکرێن لەوانە؛- پڕۆژەی ئاوی بەردەڕەش، پڕۆژەی ئاوی قەندیل.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






