
لۆگۆی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی
ئاڤا نیوز
تا کاتژمێر 12ی ئەمشەو دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەتوانن داوکاری وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەشی زانکۆڵاین بکەن، وەزارەتی خوێندنی باڵاش داوا قوتابییان دەکات مامەڵەکانیان تەواو بکەن.
وێنە گەورەکە: بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان، 23ـی ئەم مانگە سیستمی زانکۆلاین بۆ دەرچووانی 12ـی ئامادەی کاراکرا و تاوەکو کاتژمیر 12ی ئەمشەو بە کارای دەمێنێتەوە، بۆ ئەمساڵ 57 هەزار 980 دەرچووی ئامادەیی بە هەموو بەشەکانییەوە (زانستى، وێژەیی، پیشەیی، خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان) لە یەک کاتدا داواکارى بۆ زانکۆلاین پێشکەش دەکەن.
لێدوانی فەرمی: د. خەتاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە ئاڤا میدیای گوت: کاتژمێر 12ی ئەمشەو کۆتا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری وەرگرتنی قوتابیان بە زانکۆلاین، لە کۆتا کاتژمێرەکان بەپێی داتای پێشکەشکردنی قوتابیان بڕیار لەسەر پێویستی درێژکردنەوە یان درێژنەکردنەوەی دەدرێت، داوا لە قوتابییان دەکەین داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، ئەمانەشی گوت:
هیچ نمرەیەک بۆ وەرگرتنی قوتابییان دیاری نەکراوە، تەنیا بۆ ئەو بەشانە نەبێت کە مەجی نمرەیان هەیە، بەشێوەیەکی گشتیی بەپێی داواکاری پێشکەشکردنی قوتابیان نمرەی بەشەکان دیاری دەکرێن.
-لە سەرجەم زانکۆکان مەڵبەندی ڕاوێژکاری لە تۆماری گشتیی دانراوە، هەر قوتابیەک فۆرمی زانکۆلاین بەهەڵە پڕبکاتەوە یان ئارەزوو بکات داواکارییەکی بگۆڕێت، دەتوانێت لەو مەڵبەندانە داواکاری پێشکەش بکات و فۆرمەکەی هەنگاوێک بۆ دەگەڕێنینەوە و دەتوانن گۆڕانکاریەکانیان بکەن.
- لە ساڵی 2020ـەوە هیچ جیاوازی لە نێوان دەرچووانی خولی یەکەم و دووەم ناکرێت و هەموویان بەیەکەوە دەچنە کێبڕکێی وەرگرتن.
- لەم کابینەیە هەموو ساڵێک هەموو ئەو قوتابیانەی داواکاری وەرگرتنیان پێشکەش کردووە، هەموویان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان وەرگیراون، ئەو قوتابیانەی دەچنە زانکۆ ئەهلییەکان بەپێی خواستی خۆیان دەچن.
ژمارەکان وادەڵێن: تا کاتژمێر نۆی ئەمڕۆ 30-9-2025 ژمارەی پێشکەشکردنی قوتابیان بە زانکۆلاین بەمجۆرە بوو:
- نزیکەی 35 هەزار قوتابی گەیشتوونەتە کۆتا هەنگاو و داواکاریان پێشکەش کردووە.
- نزیکەی نۆ هەزار قوتابی لە قۆناغی پێش کۆتایین.
- کۆی گشتی 44 بۆ 45 هەزار قوتابی سیستمی زانکۆلاینیان بەکاریهێناوە.
- ژمارەیەک قوتابی نەچوونەتە ناو سیستمەکە و داواکارییان پێشکەش نەکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە پلانی وەرگرتنی ئەمساڵ زیاتر لە 60 هەزار کورسی تەرخانکراوە، هەموو ئەو دەرچووانەی داواکاری پێشکەش دەکەن لە زانکۆ حکومییەکان وەردەگیرێن.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان کورسی تایبەتیان بۆ تەرخان کراوە و لە ڕێگەی لینکێکی تایبەت داواکاری پێشکەش دەکەن و لە زانکۆ حکومییەکانی هەرێمی کوردستان وەردەگیرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






