ڕێنووسی پرۆگرامەکانی نوێی خوێندن پسپۆڕانی زمانی کوردی بەسەر دووبەرە دابەش دەکات
- هەواڵ
- 30 ئەیلوول

باڵەخانەی وەزارەتی پەروەردەی کوردستان
ئاڤا نیوز
چاپی نوێی ژمارەیەک کتێبی پرۆگرامەکانی خوێندن بە تایبەت بابەتی زمانی کوردی ناڕەزایەتیی ژمارەیەک لە پسپۆڕان و ئەکادیمیستەکانی زمانی کوردی و نووسەرانی لێکەوتووەتەوە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە وەزارەتی پەروەردە گۆڕانکاری لە ژمارەیەک کتێبی پڕۆگرامەکانی خوێندن دەکات، ئەمەش لە چوارچێوەی پێداچوونەوەی ساڵانە دەبێت. ئەمساڵیش وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری لە ژمارەیەک کتێبی پرۆگرامەکانی خوێندن کردووە.
کاریگەری و لێكەوتەکان: ژمارەیەک لە پسپۆڕان و شارەزایانی زمانی کوردی و نووسەران، وەک ناڕەزایەتی لە بەرامبەر ڕێنووسی زمانی کوردیی پرۆگرامە نوێیەکە، بە ناوی (کۆمەڵێک لە مامۆستایان و دڵسۆزانی زمانی کوردی) نامەیەکی کراوەیان ئاڕاستەی ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە، تیایدا سەرنج و تێبینی و ناڕەزایەتییان لەسەر ڕێنووسەکە دەربڕیوە.
زانیاری زیاتر: لە نامە کراوەکەدا هاتووە "بە نیگەرانییەکی قووڵەوە، سەرنجی هەموو لایەکتان بۆ گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی لە ڕێنووسی پەرتووکە نوێیەکانی خوێندندا ڕادەکێشین، کە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە (بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پرۆگرام و چاپەمەنییەکان) ئەنجام دراوە. ئەم گۆڕانکارییانە، بەتایبەتی لادانی بزوێنی درێژی (وو) و گۆڕینی بۆ یەک (و)، هەنگاوێکی مەترسیدارە و زیانێکی ستراتیژی لە بناغەی زمانی ستانداردی کوردی دەدات".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: حەسەن سەرتیپ جاف، بەڕێوەبەری گشتیی پڕۆگرامەكانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە بە ئاڤا میدیای گوت: بۆ بابەتی زمان و ڕێنووسی کوردی کۆی بابەتەکە لەلایەن 20 پسپۆڕی زمانی کوردی لە سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادە کراوە.
بە گوتەی حەسەن سەرتیپ، پسپۆڕان و شارەزایانی زمانی کوردی بەسەر دووبەرە دابەش بوون بەشێکیان پێیان وایە بزوێنی (وو) ڕاستە و بەرەکەی دیکە پێیان وایە پێویستە یەک (و) بەکاربێت.
چارەسەرەکان: بڕیارە سبەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پڕۆگرامەكانی خوێندن ئەم بابەتە بباتە ئەکادیمیای کوردی بۆ ئەوەی بڕیاری لەسەر بدات و یەکلایی بکاتەوە.
باکگراوند: بۆ ئەمساڵی خوێندن گۆڕانکاری گەورە لە پرۆگرامەکانی خوێندن کراوە و 142 کتێب چاپکراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






