
ئاڤا نیوز
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان، بۆ پێدانی دەرفەتی زیاتر بە دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی ماوەی زانکۆلاین بۆ 48 کاتژمێری دیکە درێژ دەکاتەوە. تاوەکو ئێستا نزیکەی 8172 هەزار قوتابی فۆرمی زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژی 30-9-2025، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ماوەی 48 کاتژمێر بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین درێژکرایەوە، واتە ماوەکە تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەوی پێنجشەممە 2-10-2025 دەبێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوەکە، ئامانج لە درێژکردنەوەی ماوەی زانکۆلاین، بۆ پێدانی دەرفەتی زیاترە بە دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی و خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان و پیشەییەکان، بەتایبەت ئەوانەی تاوەکو ئێستا فۆرمی زانکۆلاینیان پڕنەکردووەتەوە یان تەواویان نەکردووە.
زانیاریی زیاتر: لە کۆی 57980 هەزار تاوەکو ئێستا 49 هەزار و 808 دەرچووی پۆلی دوازدەی ئامادەیی داواکارییان بۆ زانکۆلاین پڕکردووەتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوای ئەم 48 کاتژمێرە، جارێکی دیکە وادەی پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین درێژ ناکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






