
باڵەخانەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بڕیارە لە کۆبوونەوەی سبەی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان چەند پرسێکی تایبەت بە خەرجی و پێشینەی وەزارەتەکان و داهاتی نانەوتی بخاتە ڕوو.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 1-10-2025، بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، سێ بڕگە لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیران، پرسی داهاتی نانەوتی بە دابەش دوو، واتە 50٪ بۆ حکومەتی فیدراڵ و 50٪ بۆ حکومەتی هەرێم گفتوگۆی لەسەر دەکرێت، ئەمەش بەشێک دەبێت لە درێژەپێدەری کۆبوونەوەکانی پێشتر.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت، ئێمە کەمێک کێشەمان لە خەرجییەکان هەیە، بۆیە پرسی کەم کردنەوەی خەرجییەکان و پێشینەی وەزارەتەکان دەخرێتە ڕوو، هەندێک فەرمانگە و لقمان هەیە لە ماوەی داهاتوودا یەکدەگرنەوە، بە نموونە بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی دەوروبەری هەولێر دوو وەحدەی حسابین بۆیە خەرجی و نەسریەیان کەم دەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکە: هاوکات ئەو سەرچاوەیە گوتی، سەبارەت بە پۆلێنکردنی داهات، ئەمە داهاتی سنوورەکان و فڕۆکەخانە و زەریبە و ڕسوومات و شارەوانییەکان و هاتووچۆ دەگرێتەوە و پۆلێن دەکرێنەوە، پێشتر بەشێک لە داهاتەکە بەو شوێنانە دەدرایەوە، بۆیە پێداچوونەوە بە نیسبەکان دەکرێتەوە.
هەنگاوی دواتر: دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیران دەکرێتە فەرمان، ئەوا دەکرێت بە کۆنووس و گشتاندن بۆ وەزارەتەکان دەکرێت، هەروەها دەکرێت بە بڕیار و بڕیارەکەش دەکرێت بە ڕاسپاردە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






