ئاگادارییەک بۆ کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی

شەیری بکە لە:
ئاگادارییەک بۆ کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی

یەکێک لەو یەکە نیشتەجێبووانە کە بڕیارە بۆ شەهیدان و کرێچیان دروست بکرێت

ئاڤا نیوز

 

لەچوارچێوەی هەوڵەکان بۆ لێخوشبوون لە قەرزی پێشینەی خانووبەرە و سندووقی نیشتەجێبوون، کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی فۆرمێکی تایبەت پڕدەکەنەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: وەزارەی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، هەموو ئەو کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی کە پێشینەی خانووبەرە و سندووقی نیشتەجێبوونیان وەرگرتووە، ئاگادار دەکاتەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی شەهیدانی سنووری خۆیان بکەن بەمەبەستی پڕکردنەوەی فۆرمی تایبەت و پێدانی زانیاری پێویست پێیان.

 

لێدوانی فەرمی: ئەحمەد مام ڕەسووڵ، بەرێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان و زیندانییانی سیاسی لە وەزارەتی شەهیدان بە ئاڤا میدیای گوت: داوامان کردووە لێخۆشبوون لە قەرزی هەردوو پێشینەی (پێشینەی خانووبەرە و سندووقی نیشتەجێبوون) بۆ کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی، ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی داوای زانیاری زیاتر و ژمارەی ئەو کەسانە و تێچووی دارایی ئەم داوکاریەیان کردووە، بۆیە ئێمەش داتا و زانیارییەکان ئامادە دەکەین.

 

زانیاریی زیاتر: پڕکردنەوەی ئەم فۆرمە و هەوڵی لێخۆشبوون بۆ کەسوکاری شەهیدان (هاوسەر، دایک، باوک، کچ، کوڕ، خوشک و برا)ی شەهیدان دەدرێت لەهەمان کاتیش ئەم هەوڵە زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی، بەرکەوتووانی چەکی کیمیاییش دەگرێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ