
دوو ژینگەپارێز لەکاتی چاندنی دار لە شەقامەکانی هەولێر
ئاڤا نیوز
بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی ناو شاری هەولێر و جوانترکردنی سیمای شەقام و شوێنە گشتییەکان، نزیکەی هەزار دار و گوڵی جۆراوجۆر لە دەوروبەری منارەی چۆلی و نافوورەی شێخی چۆلی دەچێنرێن.
وێنە گەورەکە: یەكێك لە پلانەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە تایبەت لە کابینەی نۆیەمدا، گرنگیدانە بە ژینگە، بەتایبەت زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی. لەم چوارچێوەیەدا بەڕێوەبەرایەتیی ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بەردەوام هەڵمەتی دار و نەمام چاندن لە شەقام و شوێنە گشتییەکان ئەنجام دەدات.
لێدوانی فەرمی: ڕێبین ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئەندازەی پارکەکانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 1-10-2025، لە دوو هەڵمەتی جیاوازدا نزیکەی هەزار دار و گوڵی جۆراوجۆر لە شاری هەولێر چێندران.
دەشڵێت، هەردوو هەڵمەتەکە لەچوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی لە شاری هەولێر و جوانترکردنی سیمای شەقام و شوێنە گشتییەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە هەڵمەتی یەکەمدا زیاتر لە 750 گوڵی جۆراوجۆر لە نافوورەی شێخی چۆلی، لەلایەن تیمەکانی ئەندازەی پارکەکان چێندران.
هاوکات، لە هەڵمەتی دووەمیشدا دەستکرا بە چاندنی زیاتر لە 200 دار لە چواردەورەی منارەی چۆلی.
ئەمەش بزانە: هەڵمەتەکان بۆ زیادکردنی ڕێژەی سەوزایی ناو شاری هەولێر بەردەوام دەبن تا کۆتایی وەرزی چاندن.






زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 28 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
28 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






