بەدواداچوونی ئاڤا؛ پڕۆژەی ڕووناکی بە ئەندازەی نۆ ملیۆن دار ژینگەی کوردستانی پاککردووەتەوە
- ژینگە
- 1 تشرینی یەکەم

دیمەنی مۆلیدەیەک لەنێو سەوزایی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا بەدواداچوونی ورد بۆ کاریگەرییەکانی پڕۆژەی ڕووناکی لەسەر ژینگەی کوردستان دەکات و بەپێی ئامارەکان بە ئەندازەی نۆ ملیۆن دار کاریگەریی ئەرێنیی لەسەر ناوچەکان دروست کردووە.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی بەردەوامە لە فراوانبوون و ڕۆژانە دەگەیێنرێتە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، ئێستا پڕۆژەکە گەیشتووەتە نزیکەی 4 ملیۆن هاووڵاتی کە دەکاتە زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، بڕیاریشە تا کۆتاییەکانی ساڵی 2026 پڕۆژەکە بگاتە تەواوی ناوچەکان و سەرجەم مۆلیدە ئەهلییەکان بکوژێندرێنەوە.
لێدوانی فەرمی: سەروەر وەیسی، بەرپرسی هۆبەی ڕاگەیاندنی پارک و باخچەکانی هەولێر بە ئاڤای راگەیاند: بە ڕاگەیاندنی دەستپێکی پڕۆژەی ڕووناکی و کوژاندنەوەی حەوت هەزار و 344 مۆلیدە لە کۆتایی ساڵدا، دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دوانەئۆکسیدی کاربۆن بە نزیکەی (240 هەزار) تۆنی ساڵانە، بە مەرجێک مۆلیدەکان ڕۆژانە بۆ 12 کاتژمێر کاریان کردبێت، ئەم ژمارەیە پێمان دەڵێت کاریگەرییەکەی بە چاندنی نزیکەی نۆ ملیۆن دارە. واتە بە کوژاندنەوەی ئەم مۆلیدانە، دارستانێکی نەبینراوەی نۆ ملیۆن داری لە هەرێمی کوردستان زیاد کراوە.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سەروەر وەیسی، زۆربەی ئەو مۆلیدانەی لە ڕابردوو دانراون لە دهۆک و سلێمانی و هەولێر دانراون، به هۆی نەبوونی شوێن بە نزیکەی هەزار و 600 مۆلیدە لەکەرتی سەوزایی جیگیر کراون، هەریەکەیان نزیکەی 200 مەتری دووجایان پێدراوە، بەوپێیەش بێت (200م2×1600) = 320,000م2، ئەگەر شوێنەکانیان بکرێتە سەوزایی، دەکاتە ڕووبەری پارکێکی 128 دۆنمی. پێشبینی دەکرێت بە تەواوبوونی پرۆژەکە کاریگەرییەکەی بگاتە ملیۆنێک و 400 هەزار تۆنی ساڵانە.
ژمارەکان وا دەڵین: لە کۆی حەوت هەزار و 354 مۆلیدە، زۆرترینان كهوتوونەتە پارێزگای ھەولێر و ژمارەیان سێ هەزار و 776 مۆلیدەیە، له پارێزگای سلێمانی ھەزار و 759 مۆلیدە، لە دھۆکیش ھەزار و 819 مۆلیدە هەیە. جگە لەمە هەزاران مۆلیدەی دیکە لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکان، چێشتخانە و هۆتێل و کارگەکان دانراون.
زیانی مۆلیدە ئەهلییەکان لەسەر ژینگە:
مۆلیدەکان گازی ژەهراوی وەک یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن، دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و ئۆکسیدی نایترۆجین و گەردیلە هەڵواسراوەکان بەرهەمدەهێنن، ئەمە دەبێتە هۆی پیسبوونی هەوا و کاریگەری لەسەر هەناسەدان دروست دەکات، ژاوەژاوەکەی کاریگەریی نەرێنی لەسەر سیستەمی دەمار، تەندروستی دەروونی و جەستەیی هاووڵاتیان دەبێت.
دزەکردنی نەوت و سووتەمەنی لە مۆلیدەکانەوە، ئاوی سەرزەوی و ژێر زەوی پیس دەکات، ئەمە کاریگەری لەسەر ئیکۆسیستەمەکان دەبێت.
بەرکەوتنی درێژخایەن بە یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن دەتوانێت بەشداربێت لە نەخۆشییەکانی دڵ و کۆئەندامی هەناسەدان.
مۆلیدەکان بڕێکی زۆر ئاوی شیرین بۆ ساردکردنەوە بەکاردەهێنن، ئەمە بارگرانی لەسەر سەرچاوەکانی ئاو دادەنێت، بەتایبەت لەو ناوچانەی کێشەی ئەویان هەیە.
کوژاندنەوەی ئەو مۆلیدانە وادەکات ئاووهەوای شارەکانی هەرێمی کوردستان بەرەو تەندروست و پاکیی زیاتر بڕوات.
لەلایەکی دیکەوە: پشتێنەی سەوزایی هەولێر کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەمکردنەوەی دیاردەی خۆڵبارین و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی شاری هەولێر دادەنرێت و چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەی پێویستە یزانیت: هێمن سەید موراد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە ئاڤای وت: پشتێنەی سەوزایی هەولێر لە هەشت زۆن پێکدێت، ئێستا زۆنی یەکەم لە 12 هەزار و 600 دۆنم پێکهاتووە و کاری تێدا دەکرێت، درێژی پڕۆژەکە لە دیوی ناوەوە 82 کیلۆمەتر و دیوی دەرەوە 92 کیلۆمەترە، پلانی دروستکردنی 10 پۆندی گڵدانەوەی ئاویش هەیە، پێشبینیی چاندنی حەوت ملیۆن دار دەکرێت و پشکی شێر بەر فستق و زەیتوون دەکەوێت، پڕۆژەکە ڕێژەی سەوزایی هەولێر دەگەیێنێتە سەرووی 20% و هەولێر دەکاتە شارێکی نموونەیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ڕێژەی سەوزایی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 17 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






