
دیمەنێک لە شاری دهۆک. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی پشتیوانیكردنی بەرهەمی ناوخۆ لەپێناو بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووریی كوردستان، لە دهۆك مۆڵەتی دامەزراندن بە 20 پڕۆژەی پیشەسازی دەدرێت.
چیرۆكی سەرەكی: بەسەرپەرشتی د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك، ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی ئۆكتۆبەری 2025، كۆبوونەوەیەكی فراوان بە بەشداری ئەندامانی لیژنەی پیشەسازی و وەبەرهێنان لە دیوانی پارێزگای دهۆك بەڕێوەچوو، كە تێیدا بڕیاری جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی وەبەرهێنان درا.
لێدوانی فەرمی: د. هەڤال سەدیق، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی دهۆك تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ، مۆڵەتی دامەزراندنی 20 پڕۆژەی پیشەسازی و وەبەرهێنان درا بەئامانجی پشتیوانیكردنی بەرهەمی كارگەكانی ناوخۆ لەپێناو بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری.
زانیاریی زیاتر: ئەو مۆڵەتانەی دراون بۆ دروستكردنی ژمارەیەك كارگەی خواردن، بیناسازی، پیشەسازی، نیشتەجێكردن و كشتوكاڵن، هاوكات كار بۆ خێرا تەواوكردنی ئەو پڕۆژە پیشەسازییانە دەكرێت كە پێشتر مۆڵەتیان پێ دراوە و ئێستا لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
لەلایەكی دیكەوە: د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆك دووپاتیكردەوە، مەرجی پێدانی مۆڵەت بەهەر پڕۆژەیەكی پیشەسازی ئەوەیە؛ ڕەچاوی ڕێنمایی و یاساكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكرێت و پرۆژەكە لە بەرژەوەندیی گشتیدا بێت و ڕەچاوی مەرجەكانی ژینگەدۆستی و پاكڕاگرتنی ژینگە بكرێت و هەلی كار بۆ هاونیشتمانییان بڕەخسێنێت، بەلەرچاوگرتنی ئەو خاڵانە، سەرجەم پشتیوانییە كارگێڕییەكانی پارێزگای دهۆك بەدەست دەهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






