نەتەوەیەکگرتووەکان: ئیسرائیل بە تێکڕا ڕۆژانە 100 کەس لە غەززە دەکوژێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 تشرینی یەکەم

دیمەنی بۆردوومانکردنی غەززە. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
ڕێکخراوی "ئۆنروا" ئاشکرای دەکات، ئیسرائیل بە تێكڕا ڕۆژانە 100 هاووڵاتیی فەڵەستینی لە کەرتی غەززە دەکوژێت و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات لێپرسینەوە لەگەڵ تۆمەتباران بکات.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئاگربەست لە کەرتی غەززە و ڕەزامەندیی ئیسرائیل لەسەری، سوپای ئەو وڵاتە بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازی و ئاسمانییەکان و گەمارۆدانی کەرتەکە کە بەهۆیەوە ڕۆژانە دەیان هاووڵاتی فەڵەستینی کە زۆربەیان منداڵ و ژنن گیانلەدەستدەدەن.
لێدوانی فەرمی: فیلیپ لازارینی، ڕاسپێردراوی گشتیی ئاژانسی هاوکاری و بەکارخستنی پەنابەرانی فەڵەستینیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: بە تێکڕا ڕۆژانە 100 کەس لە غەززە دەکوژرێن، ئەمەش لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئیسرائیل یان تەقەکردن لە خاڵەکانی دابەشکردنی خۆراکی دەزگای مرۆیی، لە هەمان کاتدا، کەسانی دیکە بەهۆی برسێتی یان نەبوونی چاودێری پزیشکییەوە دەمرن.
لازارینی جەختی لەوە کردەوە، "دەبێت تاوانەکان بەردەوام بە بەڵگەنامە بکرێن، ئازارەکانی ببیسترێن و گرنگییان پێبدرێت"، داوای خۆی بۆ ئاگربەست و لێپرسینەوە لە بەرپرسانی تاوانەکانی ئەنجامدراو و بەدیهاتنی دادپەروەری دووپاتکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دەرەوەی چاودێری نەتەوەیەکگرتووەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی فریاگوزاری، تەلئەبیب لە 27ـی ئایارەوە لە ڕێگەی دامەزراوەی "فریاگوزاری مرۆیی غەززەوە" میکانیزمی دابەشکردنی یارمەتییەکان جێبەجێ دەکات کە فەڵەستینییەکان بە "تەڵەی مردن" ناوی دەبەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






