پەرلەمانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری سڕکردنی ناسنامەی کوردانی فەیلی دەکات
- هەواڵ
- 1 تشرینی یەکەم

کۆپی نووسراوەکەی شاخەوان عەبدوڵڵا. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوای لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی فیدراڵ دەکات، کێشەی ئەو کوردە فەیلییانە چارەسەر بکات کە تۆماری باری شارستانی و ناسنامەکانیان سڕ کراوە.
وێنە گەورەکە: دوای دەیان ساڵ لە نەمانی ڕژێمی بەعس، هێشتا کوردانی فەیلی کێشەی ناسنامە و چەندین کێشەی دیکەیان هەیە، تا ئێستا حکومەت هەنگاوی پێویستی نەناوە بۆ چارەسەرکردنیان.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان ڕایگەیاند، "بۆ گێڕانەوەی دادپەروەری و مافی ڕاستەقینەی خاوەنەکانیان و لابردنی ستەم، جێگری سەرۆکی پەرلەمان نووسراوێکی بۆ وەزیری ناوخۆ ناردووە. کە تایبەتە بەو کوردە فەیلییانەی کە لە سەردەمی ڕژێمی پێشوودا دوورخراونەتەوە و ئێستاش تۆماری باری شارستانییان لە فەرمانگەکانی خانەقین، مەندەلی و شوێنەکانی دیکە سڕ کراوە، لە کاتێکدا بەپێی یاسا دەبێت ڕەگەزنامەیان پێبدرێتەوە."
لەهەمان کاتدا: شاخەوان عەبدوڵڵا داواشی لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە، بەدواداچوون بۆ دۆسییەکانیان بکات و سڕکردن لەسەر ناسنامەکانیان هەڵبگیرێت. ئامانجی ئەمەش لابردنی ئەو زوڵمەیە کە ماوەیەکی زۆرە لە کوردانی فەیلی کراوە، چونکە بەهۆی کوردبوونیان و هەڵوێستی نیشتمانییانەوە قوربانی زۆریان داوە.
باکگراوند: ڕژێمی بەعس لە 4ـی نیسانی ساڵی 1980، دەستی کرد بە جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلی و لە قۆناغی یەکەمدا بە زۆرەملێ بازرگانە فەیلییەکانی دەرکرد لە عێراق و دواتر بە چەند قۆناغێک دەستی کرد بە دەستگیرکردنی کوردانی فەیلی و نزیکەی 20 ھەزار گەنجی کوردی فەیلی بێسەروشوێن کران، ھەڵمەتی ڕژێم دژی کوردانی فەیلی تا ساڵی 1990 درێژەی کێشا و دەست بەسەر ھەموو موڵک و ماڵیاندا گیرا و ناسنامە و ڕەگەزنامەی عێراقییان لێ سەندرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






