ئەنجوومەنی وەزیران: دەمانەوێت هاوشێوەی دۆسیەی نەوت، لە پرسی داهاتە نانەوتییەكانیش ڕێككەوتنی هاوبەش بكرێت
- هەواڵ
- 1 تشرینی یەکەم

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی ئۆکتۆبەری 2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکوەزیران قوباد تاڵەبانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. و پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و داهاتی نانەوتی تاوتوێ کران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، بە تێکڕا ڕۆژانە 195 هەزار بەرمیل نەوت، لە کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانەوە، ڕادەستی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی سۆمۆ کراوە. داهاتەکەی گەڕاوەتەوە بۆ گەنجینەی فیدڕاڵ
داوا دەکەین حکومەتی فیدراڵیش بەردەوام بێت لەسەر جێبەجێکردنی پابەندیی خەرجکردنی مووچە و شایستەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئابی ساڵی 2025 و مانگەکانی دیکە، وەک ناوچەکانی دیکەی عێراق.
سەبارەت بە بابەتی بەشی گەنجینەی فیدراڵی، ئەنجوومەنی وەزیران وێڕای دووپاتکردنەوەی پابەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوبەشی پێکردنی داهاتە نانەوتییەکان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
وەزارەتی دارایی فیدراڵ تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی بۆ کوردستان خەرج نەکردووە بۆ خەرجییەکانی بەکاربردن و وەبەرهێنان
لەلایەکی دیکەوە: ئەنجوومەنی وەزیران داوا دەکات لە حکومەتی فیدراڵ کە شاندی دانوستانکاری هەردوو حکومەت، لە ژێر سەرپەرشتیی لیژنەی وەزاریی پێکهاتوو بەردەوامی بە کۆبوونەوەکانیان بدەن بۆ گەیشتن بە ڕێكکەوتنێکی هاوبەش تا لە نزیکترین دەرفەتدا، هاوشێوەی دۆسیەی نەوت، دۆسیەی داهاتی نانەوتیش یەکلایی بکرێتەوە و ئیتر هیچ پاساو و بەربەستێک، نەکرێتە بیانوو بۆ کێشەی مووچە.
دوای ڕێککەوتنی سێقۆڵیی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان، بارودۆخێکی دارایی نوێ لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ هاتووەتە ئاراوە کە پێویست بە پێداچوونەوە و خۆڕێکخستنەوە دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





