کۆمیسیۆن سێ جۆر سزا بۆ سەرپێچیكارانی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەکات
- کوردستان
- 2 تشرینی یەکەم

لۆگۆی ئاڵای لایەنە سیاسییە کوردییەکان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ جۆر سزا بۆ ئەگەری سەرپێچیکردن لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکان دیاری دەکات، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لەوبارەیەوە دەڵێت 'پێبژاردن لە 100 هەزار دینار دەستپێدەکات تاوەکو 10 ملیۆن دینار'.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 2025-10-03 بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەکات، لایەنە سیاسییەکانیش ئامادەکارییەکانی خۆیان بۆ ئەو پرۆسەیە کردووە و چاوەڕوانی کاتی دیاریکراو دەکەن.
لێدوانی فەرمی: نەبەرد عومەر، بەرپرسی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند: چەند ڕێنماییەکمان بۆ لایەنە سیاسییەکان و کاندیدەکان دەرکردووە، کە ئەمانەن؛ نابێت بە هیچ شێوەیەک لە نێو دامەزراوە حکومییەکان و شوێنە ئاینییەکان و نزیک بنکەکانی کۆمیسیۆن بانگەشەی هەڵبژاردن بکرێت. هاوکات نابێت ئۆتۆمبێلی حکومی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاربهێنرێت.
زانیاریی زیاتر: کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق سێ جۆر سزای بۆ سەرپێچیکاران دیار کردووە، پێبژاردن لە 100 هەزار دینار دەستپێدەکات تا 10 ملیۆن دینار، بەندکردن، هەروەها دوورخستنەوەی کاندید.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای سزاکانی کۆمیسیۆن، هەریەک لە ئەنجوومەنی پارێزگا و دەستەی ژینگە و شارەوانییەکانیش لەلای خۆیانەوە چەندین ڕێنمایی بۆ پاکڕاگرتنی شوێنە گشتییەکان دەردەکەن، بۆ ئەوەی لە کاتی سەرپێچی لە هەڵواسینی فلێکس و پۆستەرەکاندا، سزایان بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






