بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکان: تاوەکو ئێستا بەغدا پارەی هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە
- بزنس
- 3 نیسان

دیناری عێراقی - وێنە: محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، تاوەکو ئێستا بەغدا پارەی هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە، بۆ ناردنیشی وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندی لقی – هەولێر لە کاتی ناردنی پارەکە ئاگادار نەکراونەتەوە.
وێنە گەورەکە: وەزارەتی دارایی عێراق بەشێوەی پچڕ پچڕ پارەی مووچەی مانگی دووی خستووەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 600 ملیار دیناری ناردووە، بەشی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی نەخستووەتە سەر هەژمارە بانکییەکە.
لێدوانی فەرمی: مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری بانکە بازرگانییەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەغدا پارەی هێزە ئەمنییەکانی نەناردووە، بۆ ناردنیشی پێویستە وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندیی عێراق لقی - هەولێر لە کاتی ناردنی پارەکە ئاگادار بکاتەوە، بەڵام ئاگاداری نەکردووەنەتەوە بە واتای ئەوەی پارەکە نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرەڕای نەناردنی بەشی مووچەی هێزە ئەمنییەکان، بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ و سبەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە، لیواکان، زێرەڤانی، یەکەکانی هەشتا و حەفتا مووچەی مانگی دوو وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە