وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان: وەستانی نەوتی کوردستان بەهۆی چەند کێشەیەکی تەکنیکی بوو
- بزنس
- 3 تشرینی یەکەم

دیمەنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان بەشێوەیەکی کاتی وەستا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "هۆکاری وەستانەکە چەند کێشەیەکی تەکنیکی بووە".
وێنە گەورەکە: زیاتر لە دوو ساڵ بوو بەهۆی سکاڵایەکی وەزارەتی نەوتی عێراق هەناردەی نەوتی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان وەستا بوو، بەڵام دوای زیاتر لە 30 دانیشتن لە نێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و وەزارەتی نەوتی عێراق سەرەنجام کاتژمێر حەوتی بەیانی ڕۆژی 2025-09-27 نەوتی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کرایەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا لەبارەی وەستانی هەناردەی نەوتی کوردستان، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان دەڵێت "ئەمڕۆ رێکكەوتی 3ـی تشرینی یەكەمی 2025 بەهۆی دروستبوونی چەند كێشەیەكی تەكنیكی لە بەندەری جەیهانی توركی، هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەرەكە ڕاوەستا. لەكاتی ئێستادا ئەم كێشانە بەتەواویی چارەسەركراون و هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دووبارە دەستی پێكردەوەو بەردەوامە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نەوتی هەرێمی کوردستان لە کێڵگەی نەوتی خورمەڵەی نزیک هەولێر بە بۆری هەناردە دەکرێت و زیاتر لە 900 کیلۆمەتر دەبڕێت تا دەگاتە بەندەری جەیهان و لەوێشەوە دەخرێتە ناو عەمبارەکانی کۆمپانیای سۆمۆ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






