سایلۆی هەولێر چەکی جووتیارانی ئامادەکردووە و ئەم هەفتەیە دابەشی دەکات
- هەواڵ
- 3 تشرینی یەکەم

دیمەنی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆی هەولێر. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
سایلۆی هەولێر ئاگاداری جووتیارانی سنووری هەولێر دەکاتەوە، ڕۆژی یەکشەممە وەک یەکەم وەجبە، چەکی پارەی گەنمی ئەمساڵ دابەش دەکات، بەڵام سەرەتا تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە کە لە 50 تۆن گەنم کەمتریان ڕادەستکردووە.
وێنە گەورەکە: ساڵانە بە دوو ڕێگا گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بە بازاڕ دەکرێت. بەشێکی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراق وەردەگیرێت و ئەو بەشەی دەمێنێتەوە لەلایەن چەند کۆمپانیایەکی ناوخۆیی بە بازاڕ دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: میران پشدەری، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە ئاڤای وت، ئەمڕۆ هەینی 747 چەکی پارەم واژۆ کردووە و ڕۆژی یەکشەممە 2025-10-05 دابەشی دەکەین و لە زنجیرە یەک تا 150 دەتوانن ئەو ڕۆژە بێن بۆ وەرگرتنی چەک و لە بانکی TBI پارەکانیان وەردەگرن. ئەوەی دەمێنێتەوە لە ئایندە ئاگاداریان دەکەینەوە.
سەبارەت بەوانەی خۆیان ناچن بۆ وەرگرتنی چەکی بانکی، میران پشدەری دەڵێت: ئەو کەسەی چەکی بەناوە پێویستە خۆی ئامادەبێت. ئەگەر بریکارنامەی کردووە پێویستە بریکارنامەکەی پەسەندکراوی ئەمساڵ بێ. ئەگەر خاوەنی چەکەکە کۆچی دوایی کردبێ، پێویستە دابەشنامەی (شرعی یان یاسایی) بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان.
زانیاریی زیاتر: بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر لەبارەی بەشی دووەمی پارەی گەنمی جووتیاران دەڵێت: وەزارەتی بازرگانی پێیان وتین نووسراومان بۆ وەزارەتی دارایی عێراق کردووە و چاوەڕوانین پارەکەی خەرج بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






