
فەزل شاکر، هونەرمەندی لوبنانی لە نێوان کاری هونەری و بزووتنەوەی چەکداریی
ئاڤا نیوز
فەزل شاکر، هونەرمەندی لوبنانی کە پێشتر لەگەڵ گرووپی چەکداریی تووندڕەی ئایینی تێوەگلابوو، لە دەروازەی کەمپی عەین ئەلحیلوە خۆی ڕادەستی هەواڵگری سوپای لوبنان کرد.
چیرۆکی سەرەکی: ناوبراو شانبەشانی ئەحمەد ئەسیر، پیاوی ئایینی سەلەفییەکان دژی سوپای لوبنان شەڕیان کردووە لە ناوچەی عیبرا لە شاری سەیدای لوبنان لە ساڵی 2013دا کە بە "ڕووداوەکانی عیبرا" ناسراوە، بەو هۆیەوە چەندین ئەندامی سوپای لوبنان کوژران. دادگای سەربازیی لوبنان لە کۆتاییەکانی ساڵی 2020دا سزای 22 ساڵ زیندانیکردنی بە غیابی بۆ دەرکرد. لە دوای ئەوە فەزڵ شاکر بۆ ئەوەی لە دەستبەسەرکردن ڕزگاری بێت، پەنای بۆ کەمپی عەین ئەلحیلوە برد کە دەکەوێتە شاری سەیدا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕادیۆی دەنگی لوبنان بڵاویکردەوە، فەزڵ شاکر خۆی ڕادەستی حکومەتی لوبنان دەکات ئەمەش بە ویستی خۆی بووە. هێزێکی هەواڵگری سەربازی ڕەوانەی دەروازەی کەمپەکە کرا بۆ ئەوەی بیگوازنەوە بۆ سەربازگەی زغێب لە سەیدا و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ بەیرووت.
زانیاریی زیاتر: فەزل شاکر لە ساڵی 2012 بە ڕیشەوە دەرکەوت و وازهێنانی خۆی لە هونەر ڕاگەیاند، دواتر داوای لە هاووڵاتییانی سووریا کرد بەشداربن لە شۆرش و چەک دژی ڕژێمی بەشار ئەسەد هەڵبگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە ساڵی 2018دا فەزڵ شاکر لە بڕیاری وازهێنان لە گۆرانی وتن پاشگەز بووەوە و چەند گۆرانییەکی لە کەناڵی فەرمی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە، هەروەها لە دوو مانگی ڕابردوودا سێ گۆرانیی بڵاوکردووەتەوە کە تەنیا لە کەناڵەکەی یوتیوبی نزیکەی 200 ملیۆن بینەریان هەبووە.
ئەمەش بزانە: کەمپی عەین ئەلحیلوە دەکەوێتە باشووری لوبنان و بە کەمپی ئاوارەکانی فەڵەستین ناسراوە، ئەم کەمپە ساڵی 1948 بۆ لەخۆگرتنی ئاوارە فەڵەستینییەکان دروستکراوە و لەو کاتەشەوە تائێستا ئاسایشی ناوکەمپەکە لەژێر دەستی ڕێکخراو و گرووپە چەکدارەکانی فەڵەستین دایە، حکومەتی لوبنانیش کۆنتڕۆڵی ئەمنیی بەسەر ناوخۆی کەمپەکەدا نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






