دیمەنی ناوەوەی پڕۆژەی گەشتیاریی چاڤی لاند
ئاڤا نیوز
سەرجەم ئەو موڵکانەی چاڤی لاند کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێـمی کوردستانەوە خرابوونە زیادکردنێکی ئاشکراوە، لەلایەن وەبەرهێنەرێک بە بەهای 91 ملیار دینار کڕدران.
وێنە گەورەکە: شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ خاوەنی هەردوو کۆمپانیای نالیا و چاڤی، لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمپانیاکانی قەرزێکی زۆری بەناوی وەبەرهێنان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتبوو، بڕی قەرزەکانی گەیشتووەتە نزیکەی 92 ملیار دینار، لە ڕابردوودا وەزارەتی دارایی و ئابووری چەندین جار لە ڕێگەی (بانکی سلێمانی یەک) ئاگاداری کۆمپانیای نالیا و چاڤی کراوەتەوە، بۆ گەڕانەوەی قەرزەکان، بەڵام وەڵامیان نەبووە. لە بەرامبەر ئەو قەرزانە سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای چاڤی لە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێن. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە 20-10-2021 دادگا لە بەرژەوەندی وەزارەتی دارایی دۆسیەی قەرزەکانی یەکلایی کردەوە و لە 22-9-2024 گلدانەوە لەسەر سەرجەم موڵکەکانی کۆمپانیای نالیا و کۆمپانیای چاڤی دانرا.
زانیاریی پەیامنێر: چۆمان مەحموود پەیامنێری ئاڤا لەبەردەم بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکرای سلێمانی ڕایگەیاند: کەمێک پێش ئیستا 60 مۆڵکی چاڤی لاند لە زیادکردنێکی ئاشکرادا فرۆشران.
زانیاریی زیاتر: ئەو موڵکانەی چاڤی لاند لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە خراوەتە زیادکردنی ئاشکراوە و شەش وەبەرهێنەر ئامادەبوون، سەرجەم موڵکەکان لەلایەن یەک وەبەرهێنەرەوە کڕدراون کە بەهاکەی زیاترە لە 91 ملیار دینار.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی وەبەرهێنەرەکە ناوی ئاکامە و داوایکردووە زانیاریی لەبارەی سامانەکەی و ئەو کۆمپانیانە ئاشکرا نەکرێت کە ئەو خاوەندارییەتی دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






