وەزیری پەروەردە: پلانمان هەیە لە داهاتوودا قوتابخانەی کوردی لە چەند وڵاتێک بکەینەوە
- هەواڵ
- 5 تشرینی یەکەم

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە 5-10-2025، کۆرسێکی دیکەی خولی فێربوونی زمانی کوردی بۆ کوردانی دەرەوەی وڵات دەستی پێ کرد، وەزیری پەروەردەش دووپاتی کردەوە پلانیان هەیە لە داهاتوودا قوتابخانەی کوردی لە چەند وڵاتێک بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتیی خوێندنی دەرەوەی وڵات لە وەزارەتی پەروەردە کرایەوە، یەکێک لە ئەرکەکانی ئەو بەرێوەبەرایەتییە ئەوەیە منداڵانی کوردی دەرەوەی وڵات فێری زمانی کوردی بکات.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەمڕۆ کۆرسێکی نوێی ئۆنلاین بۆ فێربوونی زمانی کوردی بۆ ژمارەیەک منداڵی کوردی دەرەوەی وڵات کرایەوە.
لێدوانی فەرمی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردی کار لەسەر ئەوە دەکەین منداڵانی کورد لەهەر وڵاتێک بن فێری زمانی کوردییان بکەین.
وەزیری پەروەردە ئەمانەشی وت:
- وانەکانی کۆرسی فێربوونی زمانی کوردی هەموو ڕۆژانی یەکشەممە بە ئۆنلاین دەبێت، وانەکانیش بەهەرسێ شێوەزاری سۆرانی، بادینی و کرمانجی دەوترێنەوە.
- خولەکە لە چوار ئاست پێکدێت، دوای تەواوکردنی هەرچوار ئاستەکە بەشداربووان بڕوانامەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانیان پێدەدرێت.
- تا ئێستا هەزار منداڵی کوردی دەرەوەی وڵات خولی فێربوونی زمانی کوردییان تەواو کردووە، زیاتر لە دوو هەزار منداڵی دیکەش ناوی خۆیان تۆمار کردووە بۆ ئەوەی بەشداری لەو خولە بکەن.
- بۆ ساڵی داهاتوو کار لەسەر ئەوە دەکرێت کتێبەکانی پرۆگرامی خوێندن بۆ ئەو قوتابخانانەی دەرەوەی وڵات ڕەوانە بکرێت کە ژمارەیەک مامۆستا لە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە بە خۆبەخشی وانە بە منداڵانی کورد دەڵێنەوە.
- پلانی ئەوە هەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە داهاتوو قوتابخانە لە چەند وڵاتێک بکاتەوە.
بۆچی گرنگە: ئەو منداڵانەی بەشداری لەو خولە دەکەن فێری نووسین، خوێندنەوە و قسەکردن بە زمانی کوردی دەکرێن، ئەمەش هەنگاوێکە گرنگە بۆ ئەوەی ئەو منداڵانە شارەزای زمانی دایکییان و بە مێژوو و فەرهەنگ و کولتوور نەتەوەیی خۆیان ببن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






