
تابلۆی کۆن و نوێی ئۆتۆمبێل
ئاڤا نیوز
ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر ئەو دەنگۆیە ڕەتدەکاتەوە، گوایە بڕیاری گۆڕینی تابلۆی کۆنی ئۆتۆمبێلیان دابێت و وادەشیان دیاری کردبێت.
چیرۆکی سەرەکی: دوو ڕۆژ لەمەوبەر بەدیاریکراوی ڕۆژی هەینی ماڵپەڕێکی عێراقی هەواڵێکی بڵاوکردەوە، گوایە هاتوچۆی هەولێر بڕیاریداوە دوا وادە بداتە ئەوانەی ئۆتۆمبێلەکانیان تابلۆی کۆنە و تا 1-11-2025 ئەوەی نەیگۆڕێت سزا دەدرێت. دواتر هەواڵەکە لە پەیجە عەرەبییە عێراقییەکان بڵاوکرایەوە و نیگەرانی زۆری لای ئەو کەسانە دروست کرد کە لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق نیشتەجێن و ئۆتۆمبێلی تابلۆی هەولێریان هەیە.
لێدوانی فەرمی: عەقید هێمن ئەمین، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی هاتوچۆی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەم هەواڵە سەرلەبەری ڕەتدەکەینەوە. تەنیا لە دوو حاڵەتدا تابلۆی کۆن دەگۆڕێت بۆ نوێ. ئەو کاتەی ئۆتۆمبێلەکە ساڵیانەی بەسەرچووبێ و کاتێ دێت بۆ نوێکردنەوەی ساڵیانەکەی تابلۆکەشی بۆ دەگۆڕێت. یان ئەو کاتەی بە ئارەزووی خۆی نووسراوێک پێشکەش دەکات و داوای گۆڕینی تابلۆکە دەکات.
عەقید هێمن ئەمین دەشڵێت: نزیکەی 300 هەزار ئۆتۆمبێل بە ژمارەی هەولێر لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هەن. خاوەنی ئەم ئۆتۆمبێلانە نیگەران بوون، بەڵام دڵنیایان دەکەینەوە کە ئەم بابەتە ناڕاستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 36 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






