سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی بۆ چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی ڕەوای کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستان دەردەبڕێت
- کوردستان
- 5 تشرینی یەکەم

دیداری سەرۆک بارزانی و ڕەوەندی کوردی
ئاڤا نیوز
سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک گەنجی ڕەوەندی کوردستانی کرد، جەختی لە پاڵپشتیی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی ڕەوای کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستان کردەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-10-05، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە 110 گەنجی ڕەوەندی کوردستانی کرد کە لە ناویاندا 12 گەنجی وڵاتانی ئەوروپاییش هەبوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بارەگای بارزانی ڕایگەیاند: لەسەرەتای دیدارەکە ئیسماعیل کامیل، سەرۆکی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سوپاسی سەرۆک بارزانی کرد بۆ پاڵپشتی کردن لە هەوڵی کۆکردنەوەی کوردستانیانی دەرەوە لەژێر چەترێکی نیشتیمانی بۆ پاراستنی شوناسی نەتەوەییان، دواتر یاد ئەمین، سەرۆکی فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی وێرای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ پاڵپشتییەکانی سەرۆک بارزانی، کورتەیەکی لەسەر دامەزراندنی فیدراسیۆنی لاوانی ڕەوەندی کوردستانی و سازدانی ئەم گەشتەی بۆ سەرۆک بارزانی باس کرد، هەروەها تیشکی خستە سەر ئامانجە نزیک و دوورەکانی ئەم پڕۆگرامە.
پەیامی فەرمی: لە دیدارەکەدا سەرۆک بارزانی باسی لە گرنگیی کۆبوونەوەی کوردستانیانی دەرەوە لەژێر چەترێکی نەتەوەیی لە پێناو پاراستنی کولتوور، زمان و شوناسی نەتەوەیی و پاڵپشتیکردنی دۆزی ڕەوای کوردستان کرد، جەختی کردەوە لەسەر ئەوەی گەنجانی کوردستانی لە دەرەوەی وڵاتدا دەبێت پێگەو سەنگیان هەبێت لە ئۆرگان و دامەزراوە ئەوروپیەکاندا، بایەخ بە خوێندن و خۆپێگەیاندن بدەن، ببنە پردێکی بەهێزی پەیوەندی لە نێوان دەرەوە و نیشتیمان، لە دەرەوەش لۆبیەکی بەهێز لە بوارەکانی دیبلۆماسی و سیاسیی و فەرهەنگی بۆ کوردستان دروست بکەن.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا سەرۆک مەسعود بارزانی باسی لە بارودۆخی پارچەکانی تری کوردستان کرد، جەختی لە پاڵپشتیی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری ئاشتیانەی دۆزی ڕەوای کوردستان لە پارچەکانی تری کوردستان کردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






