
ساتی کردنەوەی پێشانگای هایتێکس لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
سبەی سێشەممە بە سپۆنسەری ئاڤا میدیا شەشەمین پێشانگای "هایتێکس 2025 بۆ تەکنەلۆژیا" دەکرێتەوە، تا ئێستا زیاتر لە 11 هەزار کەس خۆیان تۆمار کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: هایتێکس شەشەم گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژییە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەورەترین پلاتفۆرم و پێشانگە و کۆنفرانسە لە کوردستان و عێراق بۆ تەکنەلۆژیا، ڕۆژی 2025-10-07 لە هۆڵی پێشانگاکانی پارکی سامی عەبدولرەحمان دەکرێتەوە و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و کاتژمێر 10 بەیانی تاوەکو شەشی ئێوارە کراوە دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ڕاڤە ئەردەلان، ئەندامی تیمی ڕێکخەرانی پێشانگای هایتێکس و بەرپرسی بەشی کۆمپانیاکان بە ئاڤای وت: 122 کۆمپانیا و سێکتەری تەکنەلۆژی و 15 وڵات لە پێشانەگەکدا بەشدارن، نزیکەی 25% بیانین و 10% سەر بە شارەکانی عێراقن، هاوکات 60%ـیان لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکن. لەگەڵ ئەوەشدا 20 خاوەنکاری بچووک بەشداری دەکەن کە زیاتر لە حەوت بزنسیان لەلایەن ڕیکخراوە نێودەوڵەتییەکانەوە پشتگیریی دارایی دەکرێن.
لەلایەکی دیکەوە: کۆنفرانسی هایتێکس، کۆڕبەندێکی ساڵانەی هایتێکسە و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە ڕۆژانی پێشانگای هایتێکس پانێل و گفتوگۆی تایبەت و سیمینار بەڕێوەدەچن و مەبەست لێی ئاڵوگۆڕی زانیارییە لە نێوان پسپۆڕان و بەشداربوواندا، تەورەکانی گفتوگۆی کۆنفرانسی ئەمساڵ لە سێ بابەتی سەرەکی پێکدێن، ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیا، ئابووریی دیجیتاڵی، کۆنتێنت (ناوەڕۆک) و سۆشیال میدیا، لەم چەند ڕۆژەدا 40 پسپۆر لە وڵاتی جیاوازەوە دێنە سەر ستەیجی کۆنفرانس و قسە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 11 هەزار کەس لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی هایتێکسەوە ناوی خۆیان تۆمارکردووە، ئەو کەسانە ناویان دەچێتە تیروپشکەوە، کە ئایفۆنێکی 17 و چەندین خەڵاتی دیکەیان پێشکەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






