ئاڤا نیوز
هەوراز گوڵپی پێشکەشکاری ئاڤا میدیا پەیامێک لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی کورستان ئاراستەی وەزیرانی کورد لە بەغدا دەکات و داوایان لێدەکات ڕێگە نەدەن عێراق مووچەی ئەم چەند مانگە بخوات.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان سەرجەم پابەندییەکانی خۆی بەرامبەر بە بەغدا جێبەجێکردووە لە ناردنی داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا و هەناردەکردنەوەی نەوت بۆ بەندەری جەیهان، بەڵام تاوەکو ئێستا حکومەتی عێراق پابەندی خۆی جێبەجێ نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: هەوراز گوڵپی لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر حەوت ڕایگەیاند: قسەی دڵی هەموو خەڵکی کوردستان ئەوەیە، دەبێت سبەینێ هەرچوار وەزیرە کوردەکە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کارێک بکەن، ڕێگە نەدەن حکومەتی عێراق مووچەی ئەم چەند مانگە بخوات.
- لێی بێدەنگ نەبن، بەباشترین شێوە بەرگری لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و مووچەخۆرانی کوردستان بکەن.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: پێشتر داوایان ئەکرد، کە حکومەتی کوردستان، نەوت بنێرێت، کێشەی مووچە نامێنێت، داهاتی ناوخۆ بنێرێت، کێشەی مووچە نامێنێت، ئەوەتا حکومەتی کوردستان هەموو بەهانەکانی بەغدای بڕیوە، نەوت و داهاتی ناوخۆی ناردووە، چەندین بەهانەی تریان هەبووە، ئەوانیشی بڕیون، کەچی بەغدا هەر مووچە نانێرێت و دەستی دەستی بە موچەخۆرانی کوردستان دەکەن.
- ئەم حکومەتەی عێراقیش زۆری نەماوە ئەوەتا بەرەو هەڵبژاردن دەڕۆین، بەهەموویەوە چەند مانگێکی ماوە، دەبێت هەموو هەوڵێک بدەن هیچ مووچەیەکی ئەمساڵی فەرمانبەرانی کوردستان نەفەوتێت، ئەوە مافێکی دەستووری خەڵکی کوردستانە و هیچ منەتێکی تیا نییە.
- ئینجا بۆ دوای ئەم هەڵبژاردنەیش دەبێ پارتی ویەکێتی باش بزانن کە لەگەڵ کێ حکومەت پێکدەهێنن، کارێک بکەن، لە چوار ساڵی داهاتوودا، مووچە نەبێتە هەواڵ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





