
کاردۆ ڕەزازی، کوڕی هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد ناسر ڕەزازی
ئاڤا نیوز
کاردۆ ڕەزازی، کوڕی هونەرمەندی بەنێوبانگی کورد ناسر ڕەزازی یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی ئەوروپا، تاوەکو ئێستا بەشداری لە 24 فیلمی درێژ و کورت و درامادا کردووە کە بەشی زۆریان فیلمی سویدین.
لێدوانی فەرمی: کاردۆ ڕەزازی لە لێدوانێکیدا بۆ ئاڤانیوز ڕایگەیاند، هەریەکێک لەو فیلمانەی تێیدا بەشداربووم بۆ من تایبەت و جیاواز بوونە، گرنگترین شت لەلام ئەوە بووە کە کارەکە بەباشی بەڕێوەبەرم و هەقی تەواو بەو ڕۆڵە بدەم کە پێمدراوە.
لەلایەکی دیکەوە: "یەکێک لەو فیلمانەی تێیدا ئەکتەربووە بەناوی "پیس مەیکەر" بە چەند زمانێک بوو، من وەک کوردێک بە زمانی کرمانجی قسەم کردووە لە فیلمەکەدا، ئەم ئەزموونە بۆ من کەمێک سەختبوو. فیلمی "ڕاین گۆڵد"ـیش یەکێکی دیکەیە لە فیلمەکان کە بەشداریم تێداکردووە، ئەم فیلمەیان بۆمن تایبەت و جیاوازبوو، فیلمەکە باس لە ژیانی ڕاپەری کورد، ژیوار حاجیب دەکات ناسراوە بە خەتەر، لەو فیلمەدا ڕۆڵی باوکی خەتەرم دەبینی".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاردۆ ڕەزازی لە ساڵی 1985 لە وڵاتی سوید لەدایکبووە و ماوەی 19 ساڵە سەرقاڵی کاری هونەرییە، تاوەکو ئێستا بەشداری لە 24 فیلمی درێژ و کورت و درامادا کردووە و دووان لە فیلمەکان بەرهەمی کۆمپانیای نێتفلێکس بوونە و بینەرێکی زۆریان هەبووە، پڕۆژەی نوێی درامایەکە ناوی (زە ئورە مۆردیس)ـە، کە بڕیارە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2025 بڵاوببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
11 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
- کولتوور
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن