
محەممەد باوەکر، شاخەوانی کورد
ئاڤا نیوز
شاخەوانێکی کوردی تەمەن 67 ساڵ بەسەر لووتکە شاخێکی ئەمریکای باشوور سەردەکەوێت کە بەرزییەکەی نزیکەی پێنج هەزار و 500 مەترە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ناوەراستی مانگی ڕابردوو محەممەد باوەکر، شاخەوانی کورد گەشتی وڵاتی پیرۆی کردووە کە دەکەوێتە کیشوەری ئەمریکای باشوور، ئەو شاخەوانە کوردە گەشتی لووتکە شاخێکی لەو وڵاتە کردووە، لە دووەم سەرکەوتنیش دوای زیاتر لە شەش هەزار مەتر بەرزبوونەوە لە ئاستی ڕووی دەریا، بەهۆی زریانەوە گەشتەکەی تەواو نەکردووە و خۆی و تیمەکەی گەڕاونەتە خوارەوە.
لیدوانی فەرمی: ئازاد گەردی، سەرۆکی ڕێکخراوی شاخەوانیی هەڵۆ بە ئاڤا میدیای گوت: محەممەد باوەکر دوای ئەوەی بۆ تێستی جەستەیی و ڕاهاتن توانی بەسەر لووتکە شاخی (چروپ) سەربکەوێت کە یەكێکە لە لووتکە شاخەکانی زنجیرە چیای ئەندێز و بەرزیەکەی پێنج هەزار و 495 مەترە.
زانیاریی زیاتر: دووەم گەشتی ئەم شاخەوانە کوردە بەرەو لووتکە شاخی (هۆسکاران) بوو کە بەرزییەکەی شەش هەزار و 768 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا بەرزە. محەممەد باوەکر و تیمی یاوەری لە لوتکەی بەفراوی لە کۆردیلێرا بلانکا لە ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی یونگای پیرۆ دەستییان بە گەشتەکەیان کرد، دوای بڕینی زیاتر لە شەش هەزار مەتر کە تەنیا 200 بۆ 300 مەتریان مابوو بۆ لوتکەکە، بەهۆی هەڵکردنی زریانی زۆر و کەوتنەخوارەوەی پەیژەی ئەلەمنیۆمی پەڕینەوە لە چاڵە بەفرینە قوڵەکان، گەشتەکەیان تەواو نەکرد و گەڕانەوە خوارەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هۆسکاران، چوارەم بەرزترین لووتکە شاخە لە ئەمریکای باشوور و دەکەوێتە ناوەڕاستی وڵاتی پیرۆ، شوێنێکی گەشتیارییە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە گەشتییاران و شاخەوانان لە هەموو جیهان ڕووی تێدەکەن.
باکگراوند: محەممەد باوەکر، شاعیر و نووسەری هەرێمی کوردستانە و ژمارەیەک کتێبی چاپ و بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی 2018 ەوە لەڕێگەی ڕێکخراوی شاخەوانی هەڵۆ دەستی بە شاخەوانی کردووە، گەشتی ژمارەیەک وڵاتی کردووە و بەسەر ژمارەیەک لوتکە شاخی بەرز لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیهان سەرکەوتووە، تا ئێستا دوو کتێبیشی دەربارەی شاخەوانی چاپ کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






