
پۆڵاد شێخ جەنگی
ئاڤا نیوز
پۆڵاد شێخ جەنگی، برای لاهوور شێخ جەنگی، کە لە زیندانی کانی گۆمەی سلێمانی دەستبەسەرە، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە بنەماڵەی لاهوور شێخ جەنگییەوە بە ئاڤا نیوز دراون، تەندروستیی پۆڵاد شێخ جەنگی ناجێگیرە، تووشی هەوکردنێکی زۆر و تەنگەنەفەسی بووە و بە زەحمەت هەناسەی داوە. دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و وەرگرتنی چارەسەری پێویست، ناوبراو گەڕێندراوەتەوە بۆ زیندان.
لەلایەکی دیکە: هاوکات، خانەوادەی ناوبراو ئاشکرایان کردووە کە لە سەردانێکیاندا بۆ زیندانی کانی گۆمە، بۆیان دەرکەوتووە کە ژوورەکەی لاهوور شێخ جەنگی گۆڕدراوە و بۆ ژوورێکی بچووکتر گواستراوەتەوە کە "وەک پێویست نییە". سەرەڕای ئەمەش، لە ژوورە نوێیەکەیدا کتێب و تەلەفزیۆنی بۆ دابینکراوە و هەواگۆڕکێی هەیە.
لێدوانی فەرمی: بورهان ڕەشید گوڵە، سەرۆکی تیمی پارێزەرانی لاهوور شێخ جەنگی، بە ئاڤای گوت، لەسەر داواکاریی خۆی، داوایان کردووە ڕێگە بە لاهوور شێخ جەنگی بدرێت ڕۆژانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک بچێتە دەرەوە و بەر تیشکی خۆر بکەوێت، ئەمەش بۆ پاراستنی تەندروستیی. بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی ئەو داواکارییەیان نەدراوەتەوە.
باکگراوند: شەوی 22ی ئابی ئەمساڵ، دوای ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چەکداریی خوێناویدا، هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لاهوور شێخ جەنگی، سەرۆکی بەرەی گەل و پۆڵاد شێخ جەنگی برای و سەدان کەسی دیکەیان دەستگیرکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





