ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوی فەرمی بۆ دامەزراندنی 168 کەس بۆ قەزای کفری دەرکرد
- کوردستان
- 8 تشرینی یەکەم

ئاڤا نیوز
بەگوێرەی نووسراوێک کە کۆپییەکی دەست ئاڤا کەوتووە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوی فەرمیی بۆ دامەزراندنی 168 کەس بۆ قەزای کفری سەر بە ئیدارەی گەرمیان بە واژووی ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان دەركرد.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی فەرمانی دا بە دامەزراندنی 168 گەنجی دانیشتووی قەزای كفری، دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی فەرمی، فەرمانی دامەزراندنەكەی دەركرد و تاكە مەرجیش ئەوەیە كە ئەو كەسانە هیچ مووچەیەكی دیكەیان لە دامودەزگا فەرمییەكان نەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دامەزراندنی ئەو 168 کەسەی دانیشتووی كفری لە پسپۆڕی جیا جیا لە فەرمانگە و بەرێوەبەرایەتییەکانی سنووری قەزای کفری دەبێت و بە شێوەی گرێبەست دەبێت.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا میدیا جەختی كردەوە كە لە ڕۆژی 6-10-2025، دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوی فەرمیی فەرمانی دامەزراندنەكەی بە واژووی ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوان دەركردووە.
لەسەر فەرمانی سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، بڕیار درا بە دامەزراندنی ئەو كەسانەی كە ناویان لە لیستی هاوپێچدا هاتووە، بەشێوەی گرێبەست لەسەر میلاكی ئەو شوێنانەی لە لیستەكە دیاركراون لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان - قەزای كفری، هاوكات خەرجكردنی مووچەی ئەو كەسانە بەپێی ڕێنمایی دارایی ژمارە 10ی ساڵی 2019 دەبێت، لەسەر داهاتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






