لە ڕۆژێکدا نزیکەی حەوت هەزار و 500 کەس سەردانی پێشانگای هایتێکسیان کردووە
- هەواڵ
- 8 تشرینی یەکەم

ژمارەیەک هاونیشتمانی لەکاتی سەردانیکردنی پێشانگای هایتێکس
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی تیمی ڕێکخەرانی پێشانگای هایتێکس و بەرپرسی بەشی کۆمپانیاکان دەڵێت، لە ڕۆژی یەکەمدا نزیکەی حەوت هەزار و 500 کەس سەردانی پێشانگاکەیان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: هایتێکس شەشەم گەورەترین پێشانگای تەکنەلۆژیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، گەورەترین پلاتفۆرم و پێشانگا و کۆنفرانسە لە کوردستان و عێراق بۆ تەکنەلۆژیا، پێشانگەکە لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان کراوەتەوە و ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لە کاتژمێر 10 بەیانی تاوەکو شەشی ئێوارە هاووڵاتیان دەتوانن سەدانی بکەن.
لێدوانی فەرمی:ڕاڤە ئەردەلان، ئەندامی تیمی ڕێکخەرانی پێشانگای هایتێکس و بەرپرسی بەشی کۆمپانیاکان بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە ڕۆژی یەکەمدا نزیکەی حەوت هەزار و 500 کەس سەردانی پێشانگاکەیان کردووە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 15 هەزار کەس لە ڕێگەی ئەپڵیکەیشنی هایتێکسەوە ناوی خۆیان تۆمارکردووە، ئەو کەسانە ناویان دەچێتە تیروپشکەوە بۆ ئایفۆنێکی 17ـی پڕۆماکس، گەشتێکی ڤی ئای پی دەرەوەی وڵات و بەشداری کردن لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی تەکنەلۆژیا لە ئیمارات، دابینکردنی هاتووچۆی خۆڕایی بۆ قوتابییانی زانکۆ بۆ ماوەی شەش مانگ و چەندین خەڵاتی دیکە.
زانیاریی زیاتر: 122 کۆمپانیا و سێکتەری تەکنەلۆژی و 15 وڵات لە پێشانەگاکەدا بەشدارن، لە ڕۆژانی پێشانگای هایتێکس پانێڵ و گفتوگۆی تایبەت و سیمینار بەڕێوەدەچن، کە مەبەست لێی ئاڵوگۆڕی زانیارییە لە نێوان پسپۆڕان و بەشداربوواندا، تەورەکانی گفتوگۆی کۆنفڕانسی ئەمساڵ لە سێ بابەتی سەرەکی پێکدێن، کە ژیریی دەستکرد و تەکنەلۆژیا، ئابووریی دیجیتاڵی، کۆنتێنت (ناوەڕۆک) و سۆشیاڵ میدیا لەخۆدەگرن، لەم چەند ڕۆژەدا 40 پسپۆر لە وڵاتی جیاوازەوە دێنە سەر ستەیجی کۆنفڕانس و قسە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هایتێکس دەروازەیەکە بۆ کۆمپانیا جیهانییەکان و پەیوەندیکردن و دەستگەیشتنیان بە بازاڕی کوردستان و عێراق. لەگەڵ ئەوەشدا پشتگیریی گەورەی دارایی دەبەخشرێتە کارە بچووکەکان کە نزیکەی 145 ملیۆن دیناری عێڕاقی دەبێت بۆ دەستپێشخەری ناوخۆیی لەڕێگەی پڕۆگرامی بزنسە بچووکەکانی هایتێکس کە لە 20 بزنسی بچووکی هەڵبژێردراو لە نزیکەی 100 بزنسی پێشکەش کراو پێکهاتوون، چەندان نوێگەری لە تەکنەلۆژی بەدی دەکرێت لە ژیریی دەستکرد، تیلیکۆم، بازاڕی دیجتاڵی، سۆلار پاوەر و چەندان بواری دیکەی تەکنەلۆژیا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






