ساڵح موسلیم: ئۆجەلان داوای چەکدانان لە هەسەدە ناکات و ڕۆژئاوا لای ئەو هێڵی سوورە
- کوردستان
- 8 تشرینی یەکەم

ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە ئاماژە بەوە دەدات، ئۆجەلان بە دەم دوایین داواکاری دەوڵەت باخچەلییەوە نایەت و داوا لە هەسەدە ناکات چەک دابنێت و خۆی بەدەستەوە بدات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نزیکەی یەک ساڵ بەسەر داواکارییەکەی یەکەمیدا کە داوای لە عەبدوڵڵا ئۆجەلان کرد پەکەکە هەڵبوەشێنێتەوە و چەکی پێدا بنێت، دوێنێ دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە داوای لێ کرد چەک بە هەسەدەش دابنێت و ڕازی بکات بە تێکەڵبوون لەگەڵ سوپای نوێی سووریا.
لێدوانی فەرمی: ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە لە چاوپێکەوتنێکدا ئاماژە بەوە دەدات ئەوان زۆر ڕێز لە ئۆجەلان دەگرن و ئۆجەلانیش بە هەمان شێوە ڕێزیان لێ دەگرێت، بەڵام داوایان لێ ناکات خۆیان بە دەستەوە بدەن و چەک دابنێن.
ساڵح موسلیم ئاماژە بەوە دەدات ئۆجەلان بەوانەی وتووە کە سەردانیان کردووە ڕۆژئاوای کوردستان لای ئەو هێڵی سوورە و باوەڕ ناکات داواکارییەکی لەم جۆرە لە هەسەدە بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: موسلیم بە پێویستی دەزانێت دۆخی هەسەدە لەگەڵ پرۆسەی ئاشتیی لە تورکیا و چەکدانانی پەکەکە تێكەڵ نەکرێن و دەڵێت، ئێمە هەرگیز هیچ جۆرە چالاکییەکانمان لە دژی تورکیا ئەنجام نەداوە و ئەنجامیشی نادەین. دەمانەوێت پەیوەندی دۆستانەمان لەگەڵ تورکیادا هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





