لە هەولێر ڕۆژانە زیاتر لە 200 بارهەڵگر بەرهەمی ناوخۆ ڕەوانەی پارێزگاكانی عێراق دەكرێن
- هەواڵ
- 9 تشرینی یەکەم

دیمەنی سەوزە و میوە لە بازاڕەکانی هەولێر. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەرهەمی ناوخۆ لە وەرزی پێگەیشتنی بەرهەمەكان، هاوردەکردنیان بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت، بەپێی گوتەی بەڕێوەبەری كشتوكاڵی هەولێر، ڕۆژانە لە هەولێرەوە زیاتر لە 200 بارهەڵگر بەرهەمی جووتیاران ڕەوانەی پارێزگاكانی عێراق دەكرێن.
وێنە گەورەکە: لە سەرەتای وەرزی پایزدا هاوردەکردنی چەند بەرهەمێک قەدەغە دەکرێت، ئەمەش بۆ زیاتر پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەرهەمی ناوخۆیە، لەگەڵ ئەوەشدا بەهۆی گرنگیدان بەلایەنی کشتوکاڵی لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە بەرهەمی جووتیارانی کورد هەناردەی ناوچەکانی خوارووی عێراق دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: هێمن سەید موڕاد، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، بە ئاڤای ڕاگەیاند، ڕۆژانە زیاتر لە 200 بارهەڵگر لە بەرهەمی جووتیارانمان هەناردەی شارەكانی خواروو و ناوەڕاستی عێراق دەکرێن.
لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆ، هاوردەکردن قەدەغە دەکرێت، هاوکات بەشێک لە بەرهەمەکان لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە باجی دەخرێتە سەر بۆ ئەوەی پشتیوانی بەرهەمی ناوخۆ بکرێت.
زانیاریی زیاتر: هاوردەکردنی بەرهەمی هەنار بەهۆی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆ لە 15-08-2025 تا 15-12-2025، قەدەغەیە، هاوکات ژمارەیەک بەرهەم هەیە لە هەر چوار وەرزی ساڵدا قەدەغەیە لەوانەش پەتاتە، تور، سڵق، شێلم، کەلەم، گۆشتی مریشک و هێلکە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژانە چاودێری بازار دەکرێت هەر کەسێک لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆ هاوشێوەی ئەو بەرهەمانە هاوردە بکات سزا دەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






