
ئاڤا دیجیتاڵ
ئەمڕۆ پاکستان ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی پاکستان دەکات، ئاماژەشی بە هەوڵی بونیادنانەوەی پەیوەندییەکانیانی دا، پاش ئەوەی هەفتەی ڕابردوو مووشەکیان گرتە یەکتر.
چیرۆكی سەرەكیی: وەزارەتی دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو لەگەڵ ئێران کۆ دەبنەوە، وا دیارە هەردوو لا دەیانەوێت پەیوەندییەکانیان ئاسایی بکەنەوە و داواش لە باڵیۆزەکانی هەردوو وڵات کراوە بگەڕێنەوە سەر کاری خۆیان و لە 26ی ئەم مانگەوە دەستبەکار بن.
لێدوانی فەرمی: "لەسەر بانگهێشتنامەی جەلیل عەباس جیلانی، وەزیری دەرەوەی پاکستان، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە ڕۆژی 29ی ئەم مانگەدا سەردانی پاکستان دەکات" نووسینگەی وەزیری دەرەوەی پاکستان ئەمەی ڕاگەیاندووە.
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو ئێران لەناکاو هێرشی مووشەکیی کردە سەر پاکستان، دوای ئەوەی هێرشی کردە سەر هەرێمی کوردستان و خەڵکی سڤیلی کوشت، گرووپێکی بەلووچییەکانی پاکستانی بە ئامانج گرت، لە وەڵامدا پاکستانیش هێرشی مووشەکیی کردەوە سەر ئێران، بەڵام ئەوانیش گرووپێکی بەلووچییەکانی ئێرانیان بە ئامانج گرت.
ئەم ئاڵوگۆڕی مووشەکەش گەورەترین سنووربەزاندنی دوو وڵاتەکە بووە لەم ساڵانەی دواییدا و مەترسیی تەشەنەسەندنی ناسەقامگیریی زیاتری بە ناوچەکەدا بڵاو کردەوە، کە لە سەرەتای جەنگی حەماس ئیسرائیلەوە ناسەقامگیری ناوچەکەی گرتووەتەوە.
تاران ڕایگەیاند "مووشەکەکانی چەند چەکدارێکی گرووپی جەیشول عەدلی بە ئامانج گرتووە، ئیسلامئابادیش ڕایگەیاند " هێرشەکەیان بنکەی بەرەی ئازادیی بەلووچەکان خۆیان و هێزە چەکدارەکانیانی بە ئامانج گرتووە."
زانیاریی زیاتر: هەردوو گرووپی چەکداری بەرەی ئازادیی بەلووچەکان و جەیشول عەدل لە ناوچەکانی باشووری ڕۆژئاوای پاکستان، کە هەرێمی بەلووچستانە، لەگەڵ باشووری ڕۆژهەڵاتی ئێران، کە ئوستانی سیستان-بەلووچستانە، دەژین. هەردوو هەرێمەکە بە کانزا دەوڵەمەندن، بەڵام فەرامۆش کراون و کەم پەرەیان سەندووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت





