کۆمپانیای دیلۆیت بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد حکومەتی ئوسترالیا شەرمەزار دەکات
- جیهان
- 11 تشرینی یەکەم

کۆمپانیای دیلۆیت
ئاڤا نیوز
دیلۆیت کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییە بۆ چاودێری و ڕاوێژکاری چووە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردی Azure OpenAIی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، ڕاپۆرتێکی بە زیرەکی دەستکرد ئامادە کردووە و پڕ لە زانیاری هەڵە، بە سەدان هەزار دۆلار بە حکومەتی ئوسترالیای فرۆشتووە.
چیرۆکی سەرەکی: ئێستا لای هەندێک کەس باو باوی ئەوەیە ڕاپۆرت، لێکۆڵینەوە، تەنانەت ڕۆمان و چیرۆکیش بە زیرەکی دەستکرد ئامادە بکەن و بە ناوی خۆیان بڵاوی بکەنەوە، هەروەها چەندین میدیاش بە زیرەکی دەستکرد هەواڵ وەربگێڕن و ئامادە بکەن؛ بەڵام ئەمجارە گەورە کۆمپانیایەک فێڵێکی گەورەی لە ئوسترالیا کردووە بە بەکارهێنانی ئەو ئامرازە.
بڵاوکراوەی فەرمی: بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی گاردیان'ی بەریتانی، دیلۆیت کە کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتییە بۆ چاودێری و ڕاوێژکاری چووە بە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکردی Azure OpenAIی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت، ڕاپۆرتێکی 237 لاپەڕەیی بۆ حکوومەتی ئوسترالیا ئامادە کردووە لە بەرامبەریشدا بە 440 هەزار دۆلاری ئوسترالی (نزیکەی 290 هەزار دۆلاری ئەمەریکی) لێ کێشاوەتەوە.
زانیاریی زیاتر: دواتر کە پسپۆڕان سەیری ڕاپۆرتەکە دەکەن، دەبینن چ گۆبەندێک نراوەتەوە و چەندین قسەی هەڵبەستراو وەک زانیارییەکانی توێژینەوە زانستییەکان بڵاو کراونەتەوە و چەندین سەرچاوەی ساختە لە پەراوێزدا نووسراون، دوای ئەوەی دەردەکەوێت کۆمپانیای دیلۆیت لە ڕێگای زیرەکی دەستکردی Azure OpenAI GPT – 4o ئەم ڕاپۆرتەی بۆ وەزارەتی کاروباری ناوخۆ و کار ئامادە کردووە، ناچار دەکرێت بڕێک لەو پارەیە بۆ حکومەتی ئوسترالیا بگەڕێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





