شاندێکی کوردستان بۆ 12 مووچەی پاداشتی خانەنشینان سەردانی بەغدا دەکات
- بزنس
- 11 تشرینی یەکەم
25 هەزار دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوو شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکەن، لەگەڵ لیستی مووچە لیستی ئەو خانەنشینانەش ڕادەستی بەغدا دەکەن کە ئیکرامییەی 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی هاوتاکردنی تەمەنی خانەنشینی لەگەڵ عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 27 هەزار فەرمانبەر پێکەوە خانەنشین بوون، ڕێککارە کارگێڕییەکانی هەموویان تەواو بووە و زۆربەی مووچەیان بۆ بەستراوە، ئەم مانگەش مامەڵەی دوو هەزاری تریان تەواو دەبێت، لەو 29 هەزار خانەنشینە، هەزارانیان کە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە 12 مووچەی تەواو دەیانگرێتەوە کە پێی دەگوترێت ئیکرامییە.
زانیاریی زیاتر: لیستی ئەو خانەنشینانەی 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە، لە مانگی یەک تا مانگی نۆ بۆ وەزارەتی دارایی عێراق نێردراوە، بەڵام لە سەرەتای ئەمساڵەوە حکومەتی عێراق خەرجی نەکردووە.
لێدوانی فەرمی: لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤایان ڕاگەیاند: بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا شاندێکی ئەوان و وەزارەتی دارایی سەردانی بەغدا بکات، لەگەڵ خۆیان لیستی ئەو خانەنشینانەش دەبن کە مانگی 10 دۆسیەیان تەواو دەبێت و 12 مووچەکە دەیانگرێتەوە.
بۆچی گرنگە: شاندی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و دەستەی خانەنشینی عێراق کۆدەبنەوە و هەوڵ دەدەن بەغدا ڕازی بکەن بۆ ناردنی 12 مووچەکەی خانەنشینان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






