
دیمەنی بەنداوی گۆمەسپان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا، بە گوژمەی نزیکەی 266 ملیار دینار، نۆ بەنداو دروست کراون کە دەتوانن 253 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل بدەنەوە. هەر لەو ماوەیەدا 23 پۆند دروستكراون و 58 پۆندی دیكەش لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
وێنە گەورەکە: یەكێك لە پرسە ستراتیژییەكانی كارنامەی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، پاراستنی ئاسایشی ئاو و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و وشكەساڵییە، لەو چوارچێوەیەشدا لە ماوەی شەش ساڵی تەمەنی كابینەی نۆیەم، 9 بەنداو و 23 پۆند بونیادنراون و دەیان پڕۆژەی هاوشێوە لە قۆناغی جێبەجێكردندان، جگە لە سوودی بۆ بووژاندنەوەی ئاوی ژێرزەوی، دەبێتە پشتیوانی بۆ جووتیاران و ئاژەڵداران، هاوكات كەرتی گەشتیاریش بەرەوپێشەوە دەبات.
لێدوانی فەرمی: ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای ڕاگەیاند: تا دوو ساڵی دیکە، کێشەی کەمئاوی لە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان نامێنێت و وشكەساڵی و گۆڕانی كەشوهەوا نابێتە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی ئاو لە هەرێمی كوردستاندا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە، كابینەی نۆیەم، گوژمەی نزیكەی 266 ملیار دیناری لە دروستكردنی نۆ بەنداو خەرج كردووە كە دەتوانن 253 ملیۆن مەترسێجا ئاو گل بدەنەوە. هاوكات كابینەی نۆیەم 23 پۆندی دروستكردووە و 58 پۆندی دیكەش لە قۆناغی جێبەجێكردندان.
لەلایەكی دیكەوە: جگە لە دروستكردنی دەیان بەنداو و پۆند، حكومەتی هەرێمی كوردستان سەرقاڵی چارەسەركردنی بنەڕەتیی كێشەی كەمئاوییە، لەپاڵ جێبەجێكردنی چەندین پڕۆژەی گەورەی ئاو، لە ماوەیەكی نزیكی ئاییندەدا ژمارەیەك پرۆژەی دیكەش تەواودەكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 27 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
27 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
17 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






