لە هەولێر "ڕێچکەی چیای زاگرۆس" بۆ ڕاکێشانی گەشتیارانی نێودەوڵەتی ناسێنرا
- ژینگە
- 13 تشرینی یەکەم
دیمەنێکی ئاکرێ
ئاڤا نیوز
لە هەولێر ڕێوڕەسمێک بۆ ناساندنی ڕێچکەی چیای زاگرۆس بەڕێوەچوو، لەم ڕێگەیەوە سەرنجی ژمارەیەکی زۆری گەشتیارانی نێودەوڵەتی بۆ هەرێمی کوردستان ڕادەکێشرێت. هاوکات ژمارەیەکی زۆری دەرفەتی کاریش بۆ دانیشتووانی ناوچە جیاوازەکان دەڕەخسێنێت.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی یەکشەممە 12-10-2025، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و ئاریان سەڵاحەددین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەرەنسا لە هەولێر و ژمارەیەکی دیکە لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکان و مامۆستایانی زانکۆ، ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوون.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ڕێچکەی چیای زاگرۆس لە ساڵی 2023 لەلایەن "ڕێکخراوی ڕێچکەکانی کوردستان" بۆ گەشەپێدان، ناساندنی ڕێچکەی چیای زاگرۆس ڕاگەیێنرا، بەڵام ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی ناساندنەکەی بۆ کرا.
ئیبراهیم عەبدولمەجید دەڵێت، ئەم ڕێچکەیە ساڵانە سەرنجی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتیارانی بیانی ڕادەکێشێت و دەبێتە هۆی زیاتر ئاشنابوونی گەشتیارانی ناوخۆ و نێودەوڵەتی بە کولتوور، مێژوو، شارستانییەت و ڕۆحییەتی میواندۆستی کوردستانیان.
وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار باس لەوەش دەکات، بوونی ئەو ڕێچکەیە وای کردووە کە ئێستا هەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی جیهانی ڕێچکەکان بێت کە لە تورکیا و زۆرێک لە وڵاتانی تریش هەیە. دەشڵێت، پلانی ئەوە هەیە، ئەم ڕێچکەیە درێژتر بکرێتەوە، بۆئەوەی زۆرێک لەناوچە گەشتیارییەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەم ڕێچکەیە ببەسترێنەوە.
زانیاریی زیاتر: لەڕێگەی ئەم ڕێچکەیەوە، دەتوانرێت ژمارەیەکی زۆر دەرفەتی کار بۆ دانیشتووانی ناوچە جیاوازەکان بڕەخسێت، بۆ نمونە کاتێک گەشتیارەکان لە شەودا دەگەنە گوندێک، لەوێ دەمێننەوە و چەند ماڵێک تایبەت کراوە بۆ پشوودانیان.
لەهەمان کاتدا بەرهەمە ناوخۆییەکان و کارە دەستییەکانیش لەڕێگەی ئەم ڕێچکەیەوە بازاڕیان بۆ دەدۆزرێتەوە. هەروەها هەر لە گوندەکە ڕێبەری گەشتیاری بۆ گەشتیاران دابین کراوە، بۆئەوەی ڕێنیشاندەریان بێت، واتە گوندێک بە گوندێکی تریان دەسپێرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: رێچکەی چیای زاگرۆس Zagros Mountain Trail، رێگایەکی 215 كیلۆمهترییه له ههرێمی كوردستان لە گوندی شوش لە سنووری ئاکرێ دهستپێدهكات تا دهگاته بناری چیای هەڵگورد کە بە 36 گوند و پێنج شارۆچکە تێدەپەڕێت، لهوانه "ئاکرێ، دینارتە، سۆران، ڕواندز و چۆمان" کە درێژترین ڕێچکەیە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق.




زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






